Ana içeriğe atla

یەکەمین فێستیڤاڵى میدیا کوردییەکان بەڕێوە دەچێت

یەکەمین فێستیڤاڵى میدیا کوردییەکان بەڕێوە دەچێت
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2019
noyorum

 

بەڕێوەبەری یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی میدیا کوردییەکان باسى لەوە کردووە کە یەکەمایەتیی گرینگی ئێمە لە بەشی سەرەکیی ئەو فێستیڤاڵە ئەوەیە کە بەرهەمە نێردراوەکان دەبێ بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی بێت.

 

شیروان یاری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر باسى لەوەش کردووە کە "پارێزگای کوردستان بە ٢٩٢ بەرهەم لە ٨٥ بەشداربوو لە پلەی یەکەم و کرماشان بە ١١٣ بەرهەم لە ٣١ بەشداربوو لە پلەی دووهەم و ئازەربایجانی رۆژئاوا بە ٢٩ بەرهەم لە ١٩ بەشداربوو لە پلەی سێیەم و هەروەها ئیلام بە ٢٨ بەرهەم لە ١٢ بەشداربوو لە پلەی ئاخری پارێزەگا کوردییەکان دادەنیشن".

یاری لە درێژەدا بە ڕەخنەگرتن لە بەهەندوەرنەگیرانی تەوەرەکانی ناو بانگەوازی یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی میدیا کوردییەکان ڕایگەیاند "بە داخەوە ئاستێکی زۆری بەرهەمە نادراوەکان بۆ بەشی سەرەکی بە زمانی فارسی بوون، لە کاتێکدا لە بانگەوازی فێستیڤاڵ جەخت لەوە کراوە کە بەرهەمەکان بە یەکێک لە شێوەزارەکانی زمانی کوردی بێت. کاتێ دەڵێین شێوەزارەکانی زمانی کوردی واتە مەبەستمان تەنیا سۆرانی نییە و  بەرهەمەکان دەتوانن بە شێوەزارەکانی کەلهۆری، کورمانجی، هەورامی، ئەردەڵانی و ... بن، کە بە داخەوە پێشوازییەکی باشى لێ نەکراوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری یەکەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی میدیا کوردییەکان لە بەشی ڕاپۆرتدا لە ٧٤ بەرهەم تەنیا ٨ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە و ٦٦ بەرهەمی دیکە بە زمانی فارسی نووسراون. هاوکات لە بەشی تیتر و مانشێت‌دا لە ٤٨ بەرهەمی نادراوە ٧ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە و لە بەشی سەروتار و یادداشت لە ١١٧ بەرهەمی نادراوە تەنیا ٤٨ بەرهەمیان بە زمانی کوردی نووسراون.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە بەشی هەواڵ وەک گرینگترین پێگەی رۆژنامەگەری تەنای چەند بەرهەم نادراوە کە ئەویش بە زمانی فارسی بوونە و بەو پێیە  ناخرێنە داوەرییەوە، وتی: لە بەشی دیمانە و وتووێژ لە ٦٠ بەرهەمی نادراوە تەنیا ٣٥ بەرهەم بە زمانی کوردی بووە. یاری گوتیشی "لە بەشی تەنز و کاریکاتێر ٤٨ بەرهەم نادراوە کە ٤٢ بەرهەمیان بە بێ کێشە وەرگیراون و لە بەشی دیزاین و داڕشتن هەر ٢٢ بەرهەمی نادراوە بە بێ کێشە وەرگیراون و لە بەشی وێنەگریشدا هەموو بەرهەمەکان واتە ٦٨ بەرهەم وەرگیراون".