Ana içeriğe atla

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کوەیت و بەحرەین بۆ یەکەمجار هێرشی ڕاستەوخۆیان کردە سەر ئێران

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کوەیت و بەحرەین بۆ یەکەمجار هێرشی ڕاستەوخۆیان کردە سەر ئێران
posted onJuly 24, 2026
noyorum

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" (The Wall Street Journal)، هەریەکە لە کوەیت و بەحرەین بە شێوەیەکی نهێنی بە فڕۆکە جەنگییەکانی خۆیان ئامانجە سەربازییەکانی ناوخۆی ئێرانیان پێکاوە، کە ئەمەش یەکەمین پێشهاتی هاوبەشی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی ئەم دوو وڵاتەی کەنداو لە دژی تاران دادەنرێت.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەم هێرشە ئاست بەرزانە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەنجامدراون و کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن و مووشەک و چەند بنکەیەکی سەربازیی تریان لە ناو خاکی ئێراندا کردووەتە ئامانج.

لەم هێرشانەدا، ئیمارات کە خۆی لە سەرەتای جەنگەکەوە چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئێران زانیاریی هەواڵگریی ورد و پاراستنی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەکانی کوەیت و بەحرەین دابین کردووە، کە ئەمەش نیشانەی هاوکارییەکی نوێی سەربازیی عەرەبییە دژی تاران.