Ana içeriğe atla

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە کرماشان؛ بە پابەندی ئەلیکترۆنییەوە لە دۆخێکی خراپدایە

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە کرماشان؛ بە پابەندی ئەلیکترۆنییەوە لە دۆخێکی خراپدایە
posted onJune 6, 2026
noyorum

زیندانییەکی سیاسیی پێشوو لە شاری کرماشان، کە ئێستا بە پابەندی ئەلیکترۆنی (پاوانە) ئازاد کراوە، باس لە دۆخی نالەباری تەندروستیی خۆی و پشتگوێخستنی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە دەکات.

ئومید چراغی، زیندانی سیاسی، ڕۆژی 01.12.1402 لەسەر سنوور دەستگیر کراوە و 76 ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا بووە. لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەشکەنجە و گوشاری دەروونییەوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان پێنەداوە لە دەرەوەی زیندان چارەسەر بکرێت. دوای دوو ساڵ زیندانیکردن، ئێستا بە پابەندی ئەلیکترۆنی ئازاد کراوە، بەڵام 3 ساڵ و نۆ مانگ حوکمی لەسەرە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی ئومید چراغی دەڵێت: "دوای ئازادکردنم چەندین جار بەهۆی کێشەی دڵەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوم، ئێستاش پێویستییەکی زۆرم بە پزیشکی پسپۆڕ هەیە." ئاماژەی بەوەش کردووە کە ماوەی دوو مانگە داوای "ئازادکردنی مەرجدار"ی پێشکەش بە دادوەر کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی نادەنەوە و لە دۆخێکی دەروونیی زۆر خراپدایە.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە؛ سەرجەم ئەو کەسانەی پابەندی ئەلیکترۆنییان هەیە مۆڵەتیان (مرەخەسی) پێدراوە، بەڵام ئەو و سێ زیندانیی دیکە لەو مافە بێبەش کراون. ئەو دەڵێت: "چیتر بەرگەی ئەم دۆخە ناگرم و لە ڕووی دەروونییەوە تێکچووم."