Ana içeriğe atla

حەمید چپاتی بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درا

ورمێ
posted onAugust 24, 2025
noyorum

 

حەمید چپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ورمێ بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درا. 
سزاكەلە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

پێشتر، لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شاهینی” ئەم چالاكوانە مەدەنییەی بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕێژیم”، بە سێ مانگ زیندانیی تەعزیری سزا دابوو. بەڵام بە ناڕەزایەتیی جێگری سەردادوەری ورمێ، دۆسیەکە بۆ دادگای لێکۆڵینەوە نێردرا و سزای سەرەتایی بۆ شەش مانگ زیندان زیاد كراوە.