Ana içeriğe atla

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕوو لە خامنەیی خیانەتکار: ئۆپەراسیۆنی " زەماوەندی سوور" چاوەڕێی ئێوەیە، سەیری ئاسمان بکە!

posted onAugust 11, 2025
noyorum

 

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل لە كاردانەوە بە هەڕەشەكان و بڵاو كردنەوەی لیستی تیرۆری بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە لە لایەن كۆماری ئیسلامییەوە، بۆ زمانێكی هەڕەشەئامێز ڕوو لە دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی نووسی:

"هەندێک جار سەیری ئاسمان بکە، ئۆپەراسیۆنی "زەماوەندی سوور" لە چاوەڕوانی تۆ دایە."

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە درێژەی پەیامە هەڕەشەئامێزەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە "بەشداربووان لە ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور" - هەمان هێرشی هەماهەنگی ٢٣ی جۆزەردان کە بووە هۆی ڕاوکردنی چەند فەرماندەی باڵای سپای تێرۆریستی پاسداران - هێشتا چاوەڕێی خامنەیی دەکەن.

پەیامی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل نەک تەنها وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ هەڕەشە پووچەکانی کۆماری ئیسلامییە، بەڵکوو پەردە لە سەر واقیعێکی حاشا هەڵنەگر لادەدات: ئەو حکوومەتەی کە خۆی وەک "دەسەڵاتی ناوچە" دەناساند، ئێستا لە دۆخێکدایە کە ڕێبەرەكەشی دەبێ بە ترسەوە گوێ لە دەنگی ئاسمان
بگرێت.