Ana içeriğe atla

٣١ ڕۆژ دوای لەسێدارەدانی نهێنیی حەمید حوسێن نەژاد؛ بنەماڵەكەی لە چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تەرمەكەی

ورمێ
posted onMay 22, 2025
noyorum

زیاتر لە مانگێک بەسەر لەسێدارەدانی نهێنیی حەمید حوسێن نەژاد حەیدەرانلوو، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تێدەپەڕێت و تا ئێستاش بنەماڵەكەی لە ماتەمینی و بێ هەواڵی لە شوێنی ناشتنی ناوبراودا بەسەر دەبەن. 


ئەم ئیعدامە نادادپەروەرانەیە ئێوارەی ١ی خاكەلێوەی ١٤٠٤ بە نهێنی ئەنجام درا و دامودەزگاکانی قەزایی و ئەمنییەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش ئامادە نین تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵە بکەنەوە، ئەمەش کارێکە کە ئازاری بنەماڵەكەی زیاتر كردووە.

بنەماڵەی حەمید حسێن نژاد نەک هەر هیچ زانیارییەكیان لە شوێنی ناشتنی ئازیزەکەیان نییە، بەڵکوو هیچ وەڵامێکی ڕوونیشیان لە لایەن بەرپرسانەوە وەرنەگرتووە. ئەم ڕەفتارە نامرۆڤانەیە لەلایەن دامودەزگا حکومییەکانەوە کە تەنانەت زانیاریی سەرەتاییش بە بنەماڵە ڕەتدەکەنەوە، ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە و پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤە.