Ana içeriğe atla

سومەیە ئەختەرشومار، مامۆستای مەریوانی، لە کارەکەی دەرکرا

مەریوان
سومەیە ئەختەرشومار مامۆستای خەڵکی شاری مەریوان
posted onMay 4, 2025
noyorum

دیوانی باڵای عیداڵەتی ئیداری بڕیاری دەرکردنی سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوانی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە

لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی سومەیە ئەختەرشومار، چالاکی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.

لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای عیداڵەتی ئیداری بە سەرۆکایەتیی مەحموود فەرەیدوون‌فەر، بەرپرسی لق و موحسن هیدایەت شومار، ڕاوێژکاری لق، ئەم بڕیارەیان لە ڕۆژی ٧ی بانەمەڕی ١٤٠٤دا دەر کردووە.

لقی یەکی پێداچوونەوەی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣دا، سزای دەرکرانی سومەیە ئەختەرشومار لە پەروەردە و بارهێنانی وەکو خۆی پشتڕاست کردەوە.

جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، سومەیە ئەختەرشومار، مامۆستا لە بەشی ناوەندیی شاری مەریوان لەلایەن لێژنەی سەرەتایی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی کارمەندانی پاریزگای سنە لەم ناوەندە دەر کرا.