Ana içeriğe atla

هاونیشتمانییەکی کەمئەندامی سەقزی دوای نزیکەی ٥٠ رۆژ لە گرتنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بێهروز فەیزی
بێهروز فەیزی، هاونیشتمانی خەڵکی سەقز
posted onMarch 10, 2025
noyorum

بێهروز فەیزی، هاونیشتمانی خەڵکی سەقز، کە ماوەیەک لەمەوبەر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو، بە دانان بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە.

بێهروز فەیزی رۆژی ٤ی رێبەندانی ١٤٠٣ لەلایەن رێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرابوو و رۆژی ١٨ی رەشەمە بە دانانی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە ئازاد کراوە.

ئەو لە زینداندا تۆمەتی "ئەندامەتی لە رێکخستنە دژبەرەکانی" کۆماری ئیسلامی و "پڕوپاگەندە دژی رێژیمی" خراوەتە پاڵ.

بێهروز فەیزی، تەمەن ٤٢ ساڵە، دانیشتووی شاری سەقزە، کەمئەندامە و لەگەڵ باوکیدا دەژین کەو ئەویش تەمەنی ٩٠ ساڵە و نەخۆشی دڵی هەیە.

بێهروز فەیزی دوو ساڵ لەمەوبەریش لە سەردەمی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێراندا، چەند جارێکی دیکەش بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆست لەسەر مردنی ئیبراهیم رەئیسی، بانگ کرابووە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران.