Ana içeriğe atla

هاونیشتمانییەکی خەڵک بۆکان چوو مۆبایلەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام دەستگیریان کردووە

پەیمان
پەیمان ئیسماعیلپوور
posted onMarch 8, 2025
noyorum

 پەیمان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی حاجی لەک سەر بە شاری بۆکان، رۆژی ١٤ی رەشەمەی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی بۆکان کراوە.

ئەو پێشتریش دەستبەسەر کرابوو و دەستبەسەر مۆبایلەکەی خۆی و هاوژینەکەیدا گیرابوو و سێ رۆژ لەمەوبەر بانگ کرابوو کە مۆبایلەکەی وەربگرێتەوە، بەڵام دەستبەسەریان کردووەتەوە و کەس ئاگای نییە.

پەیمان ئیسماعیلپوور پێشتر لە کۆتاییەکانی رێبەنداندا دەستبەسەر کرابوو و دواتر ئازاد کرابوو. بەڵام، رۆژی ١٥ی رەشەمەی ١٤٠٣، بە بڕیاری دادوەر دیسانەوە دەستبەسەر کراوەتەوە و راگەیەندراوە کە دەتوانێت بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٥ی رێبەندان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیسماعیلپوور و پاش پشکنینی ماڵەکە، دەسبەسەریان کردووە.

 لەکاتی دەسبەسەرکردنەکەدا، زیان بە ماڵەکەی گەیەندراوە. دوای دەسبەسەرکردن، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی بۆکان راگوێزراوە و دواتر ئازاد کراوە.

تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکان روون نین.