Ana içeriğe atla

نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

پەخشان عەزیزی
پەخشان عەزیزی
posted onJanuary 14, 2025
noyorum

کۆمەڵێک لە شارەزایانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، نیگەرانیی خۆیان لە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکڤان و توێژەری کۆمەڵایەتیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەربڕی.

ئەو شارەزایانە دەڵێن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتەکانی سەر پەخشان عەزیزی تاوانی قورس نین و ئەو سزایەی بەسەریدا سەپێنراوە بەشێوەیەکی جددی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤە.

ئەو شارەزایانە ئاماژەیان بە ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی پەخشان عەزیزی و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانەی کردووە.

هەروەها گوتوویانە، لەسێدارەدانەکان لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ زۆر زیادی کردووە بەجۆرێک گەیشتووەتە زیاتر لە ٩٠٠ حاڵەت، بەتایبەت زیادبوونی ئیعدامی ژنان.

ئەوان داوایان کردووە، کۆتایی بە بەئامانجگرتنی ژنانی چالاکڤان و بەتایبەت ژنانی کورد بهێنرێت.