Ana içeriğe atla

ئێران له مێرمنداڵان بۆ هێرشکردن سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل له ئەورووپا کەڵک وەرددەگرێت

ئێران له مێرمنداڵان بۆ هێرشکردن سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل له ئەورووپا کەڵک وەرددەگرێت
posted onDecember 22, 2024
noyorum

 شەڕی ئیسرائیل لەدژی هێزە بە وەکالەتەکانی ئێران، بووەته هۆی ئەوەی که کۆماری ئیسلامی هێرشەکانی لە ئەورووپادا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل پەرەپێدات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا، کوڕێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە دەرەوەی ستۆکهۆڵم سواری تاکسییەک دەبێت و دەمانچەیەکی شاردوەتەوە و داوای لە شۆفێری تاکسییەکە کردووە بۆ باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی ببات.

هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا، هەرزەکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری گۆتنبێرگ لە کاتی تەقە كردن لە کۆمپانیای بەرگریی ئیسرائیلی "ئەلبێت سیستمز" دەسبەسەر كراوە.

هەر لە هەمان شوێندا، گەنجێکی تری تەمەن ١٦ ساڵ لە دەرەوەی دەرگای سەرەکیی ئەم سەنتەرە، لە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی چاندنی بۆمبی چێنراودا بەشدار بووە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لە ڕەوتێکی نوێ کە تیایدا ئەکتەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی هەوڵی کەڵک وەرگرتن له تاوانبارانی ناوخۆیی لەوانه منداڵان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە ئەورووپا دەدەن.