
کۆمەڵێک له دڵسۆزانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان له پەیامێکی تایبەت بۆ ئاڤاتودەی ڕایانگەیاند: "بەبۆنەی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا دەمانهەوێت پێتان ڕابگەیەنین کۆمەڵێک لە چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستاون بە دیزاینی وێنەی ژینا ئەمینی، کە دوورە لە هەر ئاجێندایەکی سیاسی و حیزبی و تەنها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئامادە کراوە".
ئەوان له نامەکەیان بۆ ئاڤاتودەی دەنووسن: "داوا دەکەین لە ئێوەی بەڕێز کە کاریگەریتان هەیە لەسەر ڕەوتی کۆمەڵگا و هەروەها لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا چالاکن، ئەو وێنەیە بکەن بە وێنەی پڕۆفایلی ئەکاونتی سۆشیاڵ میدیاکانتان بۆ ماوەی شەش رۆژ لە ٢٣ خەرمانان بۆ ٢٨ خەرمانان".
نووسەرانی ئەم نامەیه تەرکیزدەکەنەوه که: "هیوادارین بتوانین هەموومان پێکەوە بە گۆڕینی وێنەی پڕۆفایلەکانمان (یەک وێنە) بە جیهان نیشان بدەین هەموومان، خاوەندارییەتی لە ژینای کوردستان دەکەین".