Ana içeriğe atla

هەتا دێت کۆماری ئیسلامی زیاتر تەریک دەبێتەوە

هەتا دێت کۆماری ئیسلامی زیاتر تەریک دەبێتەوە
"کۆنلۆن بانک"ـی چینی هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەپچڕێنێت
posted onJanuary 17, 2019
noyorum

 

فریال مستۆفی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرمایەدانانی دەرەکی ژووری بازرگانی سێ شەممە لە دانیشتنی وەفدی نوێنەرانی ژووری بازرگانی تاران بە جەختکردنەوە لەسەر بوونی تارمایی لە جێبەجێکردنی spv ڕایگەیاند "لەبەر ئەوەی ٧٠%ـى کارکردنى بانکی کۆنلون بە دۆلارە، توانایی کارکردنی بە هۆی گەمارۆکانەوە نییە".

 

مستۆفی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی هیچ وڵاتێک لە یەکیەتی ئەوروپا تا ئێستا spv پەسەند نەکردووە و هیچ وڵاتێکیش نازانێ بە چ میکانیزمێک دەبێ جێبەجێی بکات.  لە درێژەدا گووتی: تا ئێستا کۆمپانیا گەورە ئەوروپاییەکان نازانن بەو سیستەمە دەتوانن کار لەگەڵ ئێران بکەن یان نا؟

لە دوای ٣٠ ئۆکتۆبەر (ڕەزبەر). کۆنلۆن بانک کە ٧٠%ى پشکەکەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی چینە، هەموو پڕۆژەکانی پۆڵا و پیترۆشیمی وەستاند و وا بڕیاڕە تەنیا بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە واتە دەرمان و خۆراک درێژە بە کارەکانی لەگەڵ ئێران بدات.