Ana içeriğe atla

ئەلعەربی الجەدید: ئەمریکا بەرامبەر ئازادکردنى هاووڵاتییەکانى لە زیندان ڕازییە بە ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکانى کۆمارى ئیسلامى

ئەلعەربی الجەدید: ئەمریکا بەڕامبەر ئازاکردنى هاووڵاتییەکانى لە زیندان ڕازییە بە ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکان
AvaToday caption
posted onApril 9, 2022
noyorum

سەرچاوەیەکى ئاگادار باسى لەوەى کردووە کە سەرەڕاى جیاوازی و هاودژییەکان لەسەر ژیاندنەوەى بەرجام، ڕێککەوتنى ئێران و ئەمریکا لەبارەى ئازادکردنى بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانى ئێران لەبەرامبەر ئازادکردنى ٣ هاووڵاتى ئێرانى ـ ئەمریکى، گەیشتووەتە بەرەبەرى کۆتایی.

 

هەواڵدەرى ئەلعەربی ئەلجەدید لە زمانى سەرچاوەیەکى نزیک لە تیمى گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانى کۆمارى ئیسلامى و ئێران، باسیان لەوە کردووە کە ئێران و ئامریکا لە بەرەبەرى ڕێککەوتنن کە بەو مەرجەى ئامریکا پارە پلۆککراوەکانى کۆمارى ئیسلامى لە دەرەوە ئازاد بکات و لە بەرامبەریشدا کۆمارى ئیسلامى ٥ هاووڵاتى ئێرانى ـ ئەمریکى کە لە زیندانن، ئازاد بکات.

ئەم سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوى ئاشکرا بێت، گوتوویەتى کە ئەگەر کێشەیەکى نوێ نەیێتە پێشەوە، ئەم ڕێککەوتنە تا چەند ڕۆژى دیکە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها سەرچاوەکە گوتووشیەتى کە ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەى لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا و بە میانجیگەرى وڵاتانى ئەوروپی و ناوچەکە ئەنجام دەدرێت و هەروەها ئەوەشى تێدایە کە دەبێت کۆمارى ئیسلامى واز لە دروستکردنى شەڕەنگێژى و ئاژاوەنانەوە بهێنێت.

سەرچاوەکە باسى لەوەش کردووە کە بە جێبەجێکردنى ئەم ڕێککەوتننامەیە، ئێران هەندێک لە هەنگاوە ئەتۆمییەکانى خۆى بە شێوەى کاتى ڕادەگرێت و ئاژانسى نێونەتەوەییش بە شێوەى سنووردار بەدواداچوونەکانی زیاتر دەکات.

بە پێى ئەم ڕاپۆرتەى ئەلعەربی ئەلجەدید، ئەمریکا ڕازى بووە کە ٧ ملیار دۆلارى ئەمریکا لە کۆریاى باشوور ئازاد بکات و لە بەرامبەریشیدا هەر سێ هاووڵاتى ئێرانى ـ ئەمریکى، واتە موراد تەهباز و سیامەک نمازى و باوکیشى محەمەد باقر نمازى ئازاد بکات.

ئەم سەرچاوەیە باسى لەوە کردووە کە ماڵ و پارەى ئازادکراو دەخرێتە هەژمارێکەوە لە دەرەوەى ئێران و کۆمارى ئیسلامیش بە شێوەى کاش دەتوانێت هەڵی بگرێت و بۆ کڕینى کەلوپەل و کەرەستەى سەرەکى سوودى لێ وەربگرێت.

سەرچاوەکە گوتووشیەتى کە گفتوگۆکان بۆ ژیاندنەوەى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران (بەرجام) درێژەیان هەیە، هەرچەندە گەیشتنە ڕێککەوتن هەروا نزیک نییە و هەردوو لا بۆ گەیشتن بە چارەسەر زۆر دوورن و ڕێککەوتنى ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکان بەرامبەر ئازادکردنى هاووڵاتیانى ئەمریکایی، پاش ئەوە کراوە کە گفتوگۆکانى ڤیەن لە ئایندەیەکى نزیک ناگاتە چارەسەر.

ئەم سەرچاوەیە گوتووشیەتى کە دەوڵەتى ئەمریکا (بەلانى کەمەوە) بۆ لابردنى ناوى سوپاى پاسداران لە لیستى گرووپە تیرۆریستییەکان ڕازى بووە، بەڵام هێشتا ڕازى نەبووە بە لابردنى گەمارۆکان و لەمەڕ هێزى سوپاى قودسى پاسداران و لابردنى نێوى لە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دژە.

لە لایەکى دیکەوە، بە قسەى سەرچاوەکە، لایەنى کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە لەسەر پێداگرى لە لابردنى سوپاى پاسداران و قودس لە لیستى ڕێکخراوى تیرۆریستییەکان و لابردنى گەمارۆکانى سەر ناوەندەکانى پەیوەست بە سوپاى پاسداران.