Ana içeriğe atla

کۆمارى ئیسلامى داواى ٨٠ هەزار دۆلار لە بارهەڵگرەکەى باکورى کوردستان دەکات کە لە سنە وەرگەڕا

کۆمارى ئیسلامى داواى ٨٠ هەزار دۆلار لە بارهەڵگرەکەى باکورى کوردستان دەکات کە لە سنە وەرگەڕا
AvaToday caption
posted onApril 4, 2022
noyorum

🌐  ئاڤاتودەی

ڕێکەوتى ١١/ ٨/ ١٤٠٠ى هەتاوى، بارهەڵگرێکى باکورى کوردستان کە مریشکى بەستووى بار کردبوو، لە شوێشە ـ سنە بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێل وەرگەڕا و شۆفێرەکەى بە ناوى "عەلى باقر" خەڵکى باکورى کوردستان بریندار و برایە نەخۆشخانەى کەوسەرى سنە. شۆفێرەکەش لە سنە نەتوانرا چاسەرەى بۆ بکرێت و گوترا پێویستە ببرێت بۆ تاران، بەڵام بنەماڵەى شۆفێرە وەرگەڕاوەکە داواى ئەوەیان کرد بیبەنەوە بۆ باکوورى تورکیە بۆ چارەسەر، بەڵام ڕژێم ڕازى نەبوو و ئەوە بوو هەر لە ئێران هێڵدرایەوە تا چاک بووەوە، هەرچەندە کە بنەماڵەى شۆفێرەکە پارێزەریان بۆ گرت بە ناوى "ناسر سەعیدى"، بەڵام دواجار ئەویش نەیتوانى هیچ بکات.

 

گومرگى کۆمارى ئیسلامى دەڵێت بارەکە کراوەیە و قوفڵى شکاوە، دەبێت سزاکەشى بدرێت و بە پێى زانیارییە دەستکەوتووەکانى ئاڤاتودەى، گومرگ داواى نزیک بە ٨٠ هەزار دۆلار پارەى ڵێ دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە بە پێى ڕاپۆرتى پاسگەى نگڵ گوتراوە کە ئەم بارهەڵگرە وەرگەڕاوە و خەڵک بردوویەتى. دادوەرى کۆمارى ئیسلامیش نووسیویەتى "نازانرێت چەند لە بارەکە لە خەڵک بردوویەتى"، و بەمەش سوپا بۆ پارەبەردانەوە دەڵێت "نیوەى بارەکە قاچاخە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ڕێگر بن لە بردنى بارەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە دونیایەک فیلم و وێنە هەیە کە خەڵک و پاسگە بارەکەى بردووە و شۆفێرەکە دەستى نەبووە لە ساغکردنەوەى بارەکەى. ئێستا شۆفێرى بارهەڵگرەکە لە لایەن گومرگەوە دراوەتە داگاى ماکۆ و دادگاى ماکۆش لەبەر کرانەوەى بارەکە کە وەک بە قاچاخ هەژمار کراوە، حوکمى زیندانیکردنی بەسەردا ساغ بووەتەوە.

هاووڵاتییەک باسى لەوە کرد کە "جێگەى داخە کە خەڵک کەلوپەلى کەسێکى داماو و لێقەوماویان برد، بەڵام ئەمەش دووبارە بۆ کۆمارى ئیسلامى دەگەڕێتەوە کە خەڵک برسییە و خەڵکى هیچیان نییە و هیچ شتێکیشیان بۆ گرنگ نییە و هیچ شتێک بەهاى لاى خەڵک نەماوە".

لە کۆمارى ئیسلامى، هەر کەسێک کارى هەبێت باجى لێ وەردەگیردرێت و ئەم ڕەوتى تاڵانکردن و زۆرگیرییەى ڕژێمى ئاخوندى هەر لە سەرەتاى شۆڕشى گەلانى ئێرانەوە هەبووە، بەڵام لە دواى گەمارۆکانى ئەمریکا و بە دەستپێکى قاچاخ و مافیاى کۆمارى ئیسلامى، ئەم زۆرگیرى و باجوەرگرتنە زیادى کردووە.

بارهەڵگر و وەرگە