AvaToday caption
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 5ی ڕەشەممەی ساڵی 1400ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور لە بنکەی ژاڵانەی تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "فواد راە پێکەر" خەڵکی گۆندی بەردەڕەشەی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی خامنەیی کوژرا.
جێگای ئاماژەیە هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور تەماحیان کردووەتە کۆڵەکانی کۆڵبەران و ویستوویانە تاڵآنیان بکەن و کاتێک کۆڵبەران بەرگرییان لە ماڵیان کردووە تەقەیان لێکردوون و یەکێکیان کوشتووە.