گەمارۆکان تا ئەو ڕادەیە ڕووسیا لاواز دەکات کە دەبێتە وڵاتێکی جیهان دووەم . دوو لە سەر سێ وڵاتەکانی دونیاش دەبنە هاوپەیمانمان.
کاریگەری گەمارۆکانی ئێستا زیاترە هەتا گەمارۆکانی سەدەمی سۆڤییەت. ئێمە گەمارۆمان خستووەتە سەر بانکەکانی ڕووسیا . هەر سەروەت و سامانێکیان لە ئەمریکا هەبووە بلۆکەمان کردووە. ئێمە گەمارۆکان لە دژی میلیاردرە گەندەڵە ڕووسەکان بە کار دێنین.
گەورەترین کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی ڕووسیامان گەمارۆ داوە. زیاتر لە نیوەی زانست و تەکنۆلۆجیای هاوردەکراوی ڕووسیا بۆ دروستکردنی کەشتی و ..سنووردار کردووە. هێزەکانی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا بە شەڕ نایەن بەڵکوو پاڵپشتی هاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ دا دەبن.
گەمارۆکان بەجۆرێک ڕێک خراون کە بۆ دابینکردنی وزە پەکمان ناکەوێت و لەگەڵ وڵاتە بەرهەمهێنەرەکان دا لە پەیوەندیداین و بەرنامە داڕژاو و ئیستراتژیەکانمان بەڕێوە دەبەین. ڕووسەکان پڕوپاگەندەی درۆیینیان هەبووە.
پوتین هێرشی بردووەتە سەر سەرەکیترین ئەساسی ئاشتی جیهانی و چاوچنۆکی پوتین بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پارە و فراوانخوازی و گۆڕینی سنوورەکان، لاوازی دەکات. مێژوو شایەتی دەدات کە پوتین چۆن دەبێتە هۆی لاوازی ڕووسیا و لە بەرانبەریشدا دونیا بەهێز و یەکگرتووتر دەبێت.