Ana içeriğe atla

لاپەڕیەکەى نوێ لە هاوکارییەکى نێوان کۆمارى ئیسلامى و یەکیەتى نیشتمانى.. کۆمەڵەکان مەراسیمەکەیان لە سلێمانى بەڕێوە نابەن

لاپەڕیەکەى نوێ لە هاوکارییەکى نێوان کۆمارى ئیسلامى و یەکیەتى نیشتمانى.. کۆمەڵەکان مەراسیمەکەیان لە سلێمانى بەڕێوە نابەن
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2022
noyorum

کۆمیتەی ھاوبەشی "کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان" و "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" بڕیار وابوو سبەى شەممە ڕێکەوتی ١٩/٢/٢٠٢٢ى زایینى لە پارێزگاى سلێمانى مەراسیمى ڕۆژى "کۆمەڵە" بەڕێوە بچێت.

 

بەڵام ئەمڕۆ هەینى لە ڕاگەیاندراوێکى کورتدا سەبارەت بە مەراسیمی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری سلێمانی، ئەم کۆمیتە هاوبەشە ڕایگەیاند کە "بڕیار بوو پاشنیوەرۆی شەممە ١٩ی فێبریە مەراسیمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە لە ھۆتێل ھای کرێستی شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت، بەڵام بە داخەوە دەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بەڕێوەچونی ئەو ڕێوڕەسمە نەدا و ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە ناچێت".

بە پێى زانیارییەکانى ئاڤاتودەى ئەمەش بە هۆى دەستڕۆیشتوویی کۆمارى ئیسلامی لەو پارێزگایە و لە چوارچێوى هاوکارییەکانى نێوان ڕژێمى ئاخوندى و یەکیەتى نیشتمانیدایە کە بەداخەوە تا دێت زیاتر خەسار دەگەیێنێت بە بزووتنەوەى کوردى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

ڕۆژی ٢٦ی رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا رێکخراوەیەک بوون و هەڵسوورانی ئاشکرای خۆی راگەیاند کە نزیکەی دە ساڵ بوو کارى دەکرد دژ بە دەسەڵاتى داگیرکارى لە ئێران، کە ئەویش کۆمەڵە بوو.