ئاڤاتودەی / بەڕێوەبەری پێترۆشیمیی سنە کە سەر بە کۆمپانیای باختەرە، هەموو یاساکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی مووچە و شایستەداراییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و ئاستی ژیانی سەدان کرێکاری گەیاندووەتە ژێر هێڵی سیفر بوون.
بە پێی ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، کرێکارانی بەشی چاککردنەوە، خزمەتگوزاری و کارەبا بە کارکردنی درێژژخایەن و شەوانەڕۆژی، تەنیا ٧ میلیۆن تمەن لە مانگدا مووچە وەردەگرن، لە حاڵێکدا تەنیا مووچەی سەرەتایی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایە لە ٣٠میلیون تمەن دەست پێ دەکات ،بە گشتیی مووچەیان ٥٠ میلیون تمەنە و هەندێک تایبەتمەندی وەکوو تێچووی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات لە ئەستۆی پێترۆشیمیی سنەیە .
ئێستا نزیکەی ۵۰۰ کەس لە کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیای پێترۆشیمیی سنە بڕیاریان داوە دەس لە کار بکشێنەوە. بەڕێوەبەڕایەتی گەندەڵی پێترۆشیمیی سنە دەستیان کردووە بە هەڕەشەی دەرکردن و بێکار کردنیان.
سوڵتانی بەڕێوەبەری حیراسەت و کازێمی یاریدەدەری، کە هەر دووکیان ئەندامی ئیتڵاعاتی کۆمپانیان، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیان بانگهێشت کردووە و هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری مانگرتنیان و مافخوازیان لە کار بێکاریان دەکەن.
ناڕەزایەتی دەربڕینی دوا بەدوای کریکاران و کارمەندانی کۆمپامیای پێترۆشیمی باروودۆخەکەی نەگۆڕێوە و ڕێگەیەک جگە لە مانگرتنی سەرتاسەری نەماوە.
کۆمپانیای پێترۆشیمیی سنە ساڵانە ٣٠٠ هەزار تۆن پۆلی ئتیلن بەرهەم دێنێت و سەدان میلیار تمەن داهاتی هەیە بەڵام لەم داهاتە جگە لە هەژاری و بێ دەرەتانی شتێک نەگاتە کرێکاران و کارمەندانی.