Ana içeriğe atla

مەرگى گووماناوى چالاکێکى سیاسیى خەڵکى سەردەشت لە هەرێمى کوردستان

مەرگى گوماناوى چالاکێکى سیاسى خەڵکى سەردەشت لە هەرێمى کوردستان
AvaToday caption
posted onJanuary 6, 2022
noyorum

تەرمى بێ گیانى چالاکێکى سیاسى خەڵکى سەردەشت کە ئاسەوارى ئەشکەنجە بەسەر گیانییەوە دیار بوو، لە ماڵەکەى لە شارى هەولێرى هەرێمى کوردستان دۆزرایەوە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، کەناڵى مافى مرۆڤى کوردستان، بە بڵاوبوونەوەى هەواڵى مەرگى گوماناوى ئەحمەدە بێغەم، لە زمانى یەکێک لە خزمانى ئەم چالاکە سیاسییە نووسی: پەیوەندی ئەحمەد لەگەڵ دۆست و هاوڕێ و کەسوکارى ڕۆژى پێنجشەممە ٩ى بەفرانبار و پاش تەواوبوونى کارى ڕۆژانەى و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە پچڕا. ئەحمەد لەماوەى ئەو هەموو ساڵە وەک کرێکارى باڵەخانە لە شارى هەولێر خەریکى کار بوو. کە ڕۆژى شەممە لە شوێنى کارەکەى ئامادە نابێت و وەڵامى تەلەفۆنى کەسوکار و هاوڕێکانى ناداتەوە، یەکێک لە هاوکارەکانى دەچێتە ماڵەکەى و تەرمەکەى دەبینێتەوە.

ئەم سەرچاوەیە باسى لەوەش کردووە کە پاش ئاگادارکردنەوەى پۆلیسى شارى هەولێر، تەرمى بێ گیانى ئەحمەد بۆ توێکارى دەبرێتە پزیشکى یاسایی و ڕۆژى دواتر لە شارى قەڵادزێى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لە نێو خزمانى بەخاک دەسپێردرێت. پزیشکى یاسایی دەبێت تا ٢٠ ڕۆژى دیکە هۆکارى مەرگى ئەحمەد ئاشکرا بکات، بەڵام لەو وێنانەى کە خزمانى ئەحمەد لە کاتى شووشتنى گرتوویانە و بڵاویان کردووەتەوە، ئاسەوارى ئەشکەنجە دیارە بە جەستەیەوە.

پۆلیسى هەولێر هێشتا هیچ لێدوانێکى فەرمى لەم بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە و چاوەڕێى ٢٠ ڕۆژى ئایندەیە بۆ ئەوەى ئەنجامى توێکارییەکەیان بەدەستى بگات، بەڵام ئەحمەد خۆى پێشتر لە گفتوگۆکانى لەگەڵ هاوڕێکانى باسى لەوە کردووە کە دوو ڕۆژ لە دواى کارەکەیەوە ئۆتۆمبێلێکى گوماناوى ڕەنگ سپى بەدواوەى بووە.

ئەحمەد بێغەم، لە ساڵى ٨٢ى هەتاوى بە هۆى بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر و لە دادگا مەحکوم کرا. دواى پێنج ساڵ زیندانى لە زیندانەکانى سەردەشت و مەهاباد و دەستبەسەرکردنەوەى لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ساڵى ٩٠ ناچار هەڵات و لە هەرێمى کوردستان بووە پەنابەرى سیاسى.