Ana içeriğe atla

پەروەندەسازى نوێ بۆ سپیدە قلیان و گواستنەوەى لە زیندانى بوشێهرەوە

پەروەندەسازى نوێ بۆ سپیدە قلیان و گواستنەوەى لە زیندانى بوشێهرەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 23, 2021
noyorum

دواى لەقاودانەکانى ئەم دواییەى ئەم ژنە چالاکە مەدەنییە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى زیندانەکانى پارێزگاى بووشێهر، بە تۆمەتى "بڵاوکردنەوەى درۆ لە سۆشیاڵ میدیا" و "چالاکى دژى ڕژێم"، سکاڵاى لەسەر تۆمار کردووە.

 

سپیدە قلیان ماوەیەک بەر لە ئێستا باسى دۆخى زیندانییانى بوشێهر و ئازارى ژنان لە نێو زیندانەکانى کرد و هەر ئەمەش بووە هۆى ئەوەى کە محەمەد مەهدى حاج محەمەدى، سەرۆکى زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامى، باسى سکاڵاى "هەندێک زیندانبانەکان، زیندانى و بنەماڵەکانیان" و تاوتوێکردنى گواستنەوەى بۆ زیندانێکى دیکە کرد.

سپێدە قلیان، زیندانیی سیاسى کە لە کاتى پشووى کاتى زینداندایە، ١٨ى خەرمانان لە زنجیرە تویتێک، باسى زیندانى ژنانى ناوەندى بوشێهر کرد کە "شوێنێک نزیک لە کۆتایی دونیا" وەسف کرد و لەبارەى "دۆخى دژە ئینسانى" و "ئەشکەنجەى وەحشیانە"ى زیندانبانەکانى نووسى. چەند ڕۆژ دواتریش لە فەزاى مەجازی، بەڵگەفیلمێکى کورتى بە ناوونیشانى "پنگ" بڵاو کردەوە کە تیایدا هەندێک چیرۆک و گێڕانەوە لە زیندانییەکانى نێو زیندانى بووشێهر نیشان دەدات!

سەرۆکى سازمانى زیندانییەکان، دوێنێ چوارشەممە، لە تویتەرەکەى خۆى، لەقاودانەکانى سپێدە قلیانى لەمەڕ زیندانى بووشێهر بە "بانگەشەى سەیر و سەمەرە" لەقەڵەم دا کە بووەتە هۆى سکاڵاى "هەندێک زیندانبان، زیندانیان و بنەماڵەکانیان".