Ana içeriğe atla

گەورە کۆمپانیایەکی ڕووسی لە ئێران کشایەوە

گەورە کۆمپانیایەکی ڕووسی لە ئێران کشایەوە
بڕی سەرمایەگوزاری ئەو کۆمپانیایە ٣٠ میلیارد دۆلار بووە
posted onDecember 16, 2018
noyorum

 

ڕۆژنامەی "ودوموستی" چاپی ڕووسیە بڵاوی کردووەتەوە، گەورە کۆمپانیای نەوتی ئەو وڵاتە کە پێداگری دەکرد لەسەر پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێران لەو بڕیاڕەی خۆی پاشگەز بووەتەوە و سیاسەتەکانی خۆی سەبارەت بە پڕۆژە نەوتییەکانی ئێران بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا گۆڕیوە.

 

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە بە پێی ئەوەی کۆمپانیاکە هیچ پابەندى سەرمایەدانان نەبووە خەساری وەبەر نەکەوتووە. ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێرانی هیچ کاردانەوەیەکیان بە چوونە دەری کۆمپانیای ڕووس نەوت نەبووە و تەنیا میدیاکانی دەسەڵات ئەو هەواڵەیان بە پڕوپاگەندەی دووژمن نێودێر کردووە.

لە چەند حەوتووی ڕابڕدوودا وەزیری وزەی ئەمریکا چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا ڕووسی و عەڕەبستانییەکانی خۆی ئەنجام دا و گەشبینی خۆی بەوە دەڕبڕی کە لە هەژدە مانگی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت بە هاوکاری مۆسکۆ و ڕیاز و هەروەها واشنتۆن بەرەوە هەڵکشان دەچێت.

بە پێی نوێترین ڕاپۆڕتێک کە ئۆپێک بڵاوی کردووەتەوە، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت، بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتی ئێران لە مانگی نۆڤەمبەر (گەڵاڕێزان)دا ٣٨٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە. کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دوای جێبەجێبوونی قۆناغی دووەمی گەمارۆەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەستی پێ کردووە.

گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە پێی بڕیاڕێکی سەرۆک ترامپ لە گەلاوێژی ساڵی ڕابڕدووە و یەک مانگ دوای گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئێران، محەمەد باقر نۆبەخت سەرۆکی ڕێکخڕاوی بەرنامە و بودجەی ئێران ڕایگەیاند داهاتی وڵات بۆ یەک لەسەر سێ کەمی کردووە.