Ana içeriğe atla

بەڕێکردنی پێشوەختەی دوو بۆمبهاوێژی ئامریکا بۆ ناوچەکە

بەڕێکردنی پێشوەختەی دوو بۆمبهاوێژی ئامریکا بۆ ناوچەکە
AvaToday caption
posted onApril 24, 2021
noyorum

ویلایەتە یکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاند دوو بۆمهاوێژی بی - ٥٢ی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ کردووە.

 

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ناردنی دوو بۆمبهاوێژی ئامریکا یک مانگ پێش لە کاتی دیاریکراو دەگەیەنە ناوچەکە. چاوەدێران لەو بارەوە، لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەم هەنگاوە پێشوەختەیە پەیوەندیی بە ئاڵۆزییەکانی حەفتەی ڕابردوو و ڕۆکێت‌هاویشتنی گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەربازگەکانی ئامریکاوەیە.

بۆمهاوێژەکانی سەر بە هێزەکانی ئامریکا لە دوای ١٨ کاتژمێر فڕینی بەردەوام لە بنکەی ئاسمانیی مینووتەوە گەیشتنە بنکەی ئاسمانیی ئەلعەدیدی قەتەر. پلانی بەرێکردنی ئەم بۆمبهاوێژانە ماوەی یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن سوپای ئامریکاوە داڕێژرابوو و ئامانجی ئەم کارە مسۆگەرکردنی پاریزگاریی هاتنەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە ئەفغانستان بوو.

بەوپێیە کە پێشتر بڕیار درابوو ئەم بۆمبهاوێژانە لە ڕێکەوتی سێی مانگی داهاتووی زایینی بۆ ناوچەکە بڕێ بکرێن، دەکرێ بوترێت کە گۆڕینی ئەو پلانە لەڕووی کاتەوە؛ پەیوەندیی بە گێرەشێوێنەکانی ئێران لەڕێگەی گرووپە میلیشییاییەکانی و هەروەها ئەو ڕووداوگەلەوە هەیە کە لە باشووری سووریە ڕووی داوە.

سوپای پاسداران بەردەوام دانی بەوە داناوە کە میلیشیاکانی وەکوو کارتێکی گوشار بۆسەر ئامریکا و خۆتەیارکردن بۆ دانوستانیە ئەتۆمییەکان بەکار دێنێ.