دادوەری دادگای نێونەتەوەیی خەڵک لە لاهە، لە نامهیەک بۆ عەلیڕەزا کازمی ئەبەدی، باڵیۆزی ئێران لە لاهه، ۳۹ کەس لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەوانە عەلی خامنەیی، حەسەن ڕوحانی، ئیبراهیم ڕەئیسی، ڕەحمانی فەزڵی، مەحمود عەلەوی و عەلی شەمخانی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتاری خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری ۹۸ به تاوانى دژە مرۆڤایەتی، تۆمەتبار و بانگهێشتی دادگا کرد.
«دادگا نێونەتەوەیی خەڵکی لاهە»، دادگایەکی سیمبولیکە که لە لایەن ڕێکخراوەکانی بەرگری مافی مرۆڤ و لە وەڵامدانەوەی به داخوازی بنەماڵە شەهیدەکان بۆ مافوەرگرتنەوە لەلایەک و کەمتەرخەمی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت به کوشتاری خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری ۹۸، پێک هات.
دادوەری ئەم دادگا سیمبۆلیک و خەڵکییە، داوای لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە لاهه کردووە کە ئەم پەیامە بگەیێنێتە عەلی خامنهیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و حەسەن ڕۆحانی سەرکۆمار و عەلی شەمخانی بەڕێوەبەرى نوسینگەی ئەنجوومەنى باڵای ئاسایشی نیشتمانى و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتى دادوەرى و عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری نێوخۆ و مەحمود عەلەوی وەزیری پەیوەندییەکان کە تۆمەتباری سەرەکین لە توانەی دژی مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.