Ana içeriğe atla

ڕەئیسى داواى لە هوشیار زێبارى کردووە تاوانبارەکانیان ڕادەست بکەنەوە!

ڕەئیسى داواى لە هوشیار زێبارى کردووە تاوانبارەکانیان ڕادەست بکەنەوە!
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2021
noyorum

هوشیار زێبارى بەسەرۆکایەتى شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدایە چاوى بە ئاخوندى کۆمارى ئیسلامى و نادادپەروەرى دەزگاى دادوەرى ڕژێ ئیبراهیم ڕەییسی کەوت.

 

ڕەئیسى لە چاوپێکەوتنەکەدا دووبارە بە چاوى کوردیدا دابووەوە کە ئەوان و قاسم سولەیمانى کوردیان لە بن دەستى داعش پاراستووە و هەروەها داواى لە زێبارى کردووە کە "تاوانبارە دەربازبووەکان بۆ باکوورى عێراق ڕادەستی ئێران بکەنەوە، چونکە ئەوان ماڵی خەڵکیان تاڵان کردووە و بۆ کوردستانی عێراق هەڵاتوون و نابێت ئێوە بیانهێڵنەوە".  

هەر بۆیە مەبەستى ڕەئیسى ئەو کەسانە نییە کە بە هۆى کێشەیەکى دارای و یا کۆمەڵایەتییەوە لە ئێران هەڵدێن و ڕوو دەکەنە هەرێمى کوردستان، بەڵکو زیاتر مەبەستى سیاسییە و خوازیارى ئەوەیە کە نەیارەکانیان بدرێتەوە دەستى کۆمارى ئیسلامى، ئەمەش دواى ئەو هەڵمەتەى کۆمارى ئیسلامى دێت کە لە نێوخۆ و دەرەوەى ئێران دەستى پێ کردووە بۆ گرتن و زیندانیکردن و لەسێدارەکانى نەیارەکانى.