Ana içeriğe atla

تورکیە مانۆڕێکی سەربازی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دەست پێ کرد

تورکیە مانۆڕێکی سەربازی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دەست پێ کرد
AvaToday caption
posted onAugust 29, 2020
noyorum

ڕۆژی شەممە تورکیە مانۆڕێکی سەربازی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دەست پێ کرد و بڕیار وایە دوو حەوتوو بخایەنێت. مانۆڕی سەربازی نوێی ئانکارا لە کاتێکدا دەستپێدەکات کە ئاڵۆزییەکانی نیوان تورکیە و یونان لەسەر سەرچاوە گازییەکانی ناوچەکە زیادی کردووە. هەر دوو وڵات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مانۆڕی سەربازیان لەو ناوچەیە بەڕیوەبردبوو.

 

وەزارەتی بەرگری تورکیە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە فرۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە شەش فرۆکەی یونانیان ناچار کردووە ڕێگەیان بگۆڕن و لە کەشتی عروچ دوور ببنەوە.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری یونان دەڵێ دوو فرۆکەی ئێف شازدەی تورکیە لە فرۆکە ئێف شازدەکانی یونان نیزیک بوونەتەوە، لە کاتێکدا کە خەریکی گەڕانەوە بوون بۆ بنکەی سەربازی خۆیان لە دوورگەی کڕێت.

یەکیەتی ئەوروپا هەڕەشەی کردووە ئەگەر دانوستانەکانی نێوان تورکیە و یۆنان بەرەوپێش نەچن، گەمارۆ دەخەنە سەر تورکیە.

 هەر لە پێوەندیەدا سەرکۆماری فەرانسە مەکڕۆن ڕایگەیاندووە تورکیە بە زمانی کردار تێدەگات و مەولود چاوش ئۆغڵو لە وڵامی مەکرۆندا گووتبوی: سەردەمی هەڕەشەکردن و خۆسەپاندن بەسەر چووە.