Skip to main content

سوپای پاسداران یەکەمین مانگى دەستکردى ناردە ئاسمان

سوپای پاسداران یەکەمین مانگى دەستکردى ناردە ئاسمان
AvaToday caption
ڕژیمی خامنەیی بەردەوامە لە بەفیڕۆدانی سامانی خەڵک
posted onApril 22, 2020
nocomment

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، ماهوارەی نووت لە کەویری ناوەندی ئێرانەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە و بە سەرکەوتوویی لە مەداری ٤٢٥ کیلۆمەتری زەوی جێیگرتووە.

 

ئەوە یەکەم جارە سوپای پاسداران دەتوانێ بە شێوەی سەرکەوتوو ماهوارەی سەربازی ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بکات. تا ئێستا جگە لە دەسەڵاتدارانی ئێران هیچ سەرچاوەیەکی دیکە لەسەر هەڵدانی ماهوارەی سەربازی ئێران قسەیان نەکردووە. هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس دەڵێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پێنتاگۆن ولامی داخوازیەکانی ئەو هەواڵدەریەیان بۆ گفتوگۆ یان قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە نەداوەتەوە.

کۆماری ئیسلامی پێشتر چوار جار هەوڵی ناردنی ماهوارەی سەربازی بۆ بۆشایی ئاسمان دابوو و هەموو جارەکان ڕووبەڕووی شکەست ببوە. بەڵام بەرپرسانی ڕژیم بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوجارە بەسەرکەوتوونی ماهوارەکە چۆتە بۆشایی ئاسمان.

سەرداری تیرۆریستی سوپای پاسداران حوسێن سەلامی دوای ناردنی ئەو ماهوارە بۆ بۆشایی ئاسمان گووتی ئەوە دەسکەوتێکی گەورەیە و هێزی بەرگری کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکات و ئێمە دەباتە بۆشایی ئاسمان.

شایانی باسە جیهان لە بڕوایەدا کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی ماهوارەی سەربازی هەوڵی تاقیکاری مووشەکی بالستیکی درێژ مەودا دەدات. دەبێ چاوەڕوان بین و بزانین کۆمەڵگەی جیهانی چۆن لەگەڵ ئەو تاقیکاریە موشەکیەی کۆماری ئیسلامی مامەڵە دەکات.