هێندێک لە وڵاتانی ئەوروپایی وەک ئیتاڵیا و ئیسپانیا و فەرانسە بۆ بەرگریکردن لە خێرایی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بەمە پەنایان هێناوەتە بەر هێزە ئەمنی و ئەرتشی وڵاتەکانیان.
دەستەی بەڕیوەبەری گشتی هێزە چەکدارەکانی فەرانسە ڕایگەیاندووە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا هێزەکانیان لە عێراق دەبەنە دەر. هێزەکانی فەرانسە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق لە وڵاتەن.
لە راگەیەندراوی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی هێزە چەکدارەکانی فەرانسەدا هاتووە: بە سرنجدان بە دۆخی تەندرووستی و وێرای هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بە شێوەی کاتی چالاکی هێزەکانی لە عێراق ڕادەگرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە فەرانسە دوسەد کەس لە هێزەکانی لە عێراق دەکێشێتەوە.
زیاتر لە ٢١ هەزار کە لە جیهاندا تووشی کۆڕۆنا بوون و ئەوەش وایکردووە وڵاتان ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پاراستنی هاووڵاتیەکانیان تووندوتۆڵتر بکەنەوە.