Skip to main content

کۆشکى سپى: هێزەکانمان لە سوریا دەکێشینەوە بەڵام نەک بە خێرایی

لە بەیاننامەکەى کۆشکى سپیدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانى خۆى لەسەریانە خاکى سوریە لە جیهادییە داعشییەکان پاک بکەنەوە و لەنێویان بەرن
لە بەیاننامەکەى کۆشکى سپیدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانى خۆى لەسەریانە خاکى سوریە لە جیهادییە داعشییەکان پاک بکەنەوە و لەنێویان بەرن
posted onApril 4, 2018
nocomment

دۆناڵد ترامپ لە دانیشتنى ئەنجوومەنى نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە یەکە سەربازییەکانى ئەمەریکا دەتوانن "کەمێک درێژتر" لە سوریە بمێننەوە، بەڵام پێداگریشى لەوە کردەوە کە سەربازە ئەمەریکییەکان دەبێت زووتر بگەڕێنەوە. سارا سێندرزى وتەبێژى کۆشکى سپى ئەوڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکى نووسراودا ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە سوریا بە خێرایی ناگەڕێندرێنەوە.

لە بەیاننامەکەى کۆشکى سپیدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانى خۆى لەسەریانە خاکى سوریە لە جیهادییە داعشییەکان پاک بکەنەوە و لەنێویان بەرن. سارا ئەوەشى لە بەیاننامەکە خوێندەوە کە دۆناڵد ترامپ داواى لە وڵاتەکانى دیکەى ناوچەکە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش کردووە کە هەنگاو لە ڕاستاى دابینکردنى ئاسایش و گەڕاندنەوەى هێورى لە سوریا هەڵێننەوە.