Skip to main content

کۆڕۆنا مانگێک ئەوروپاى داخست

کۆڕۆنا یەک مانگ یەکیەتی ئەوروپاى داخست
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2020
nocomment

دوای بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە هێندێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان، (ئورزولا فن در لاین) سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مارسی ٢٠٢٠ پێشنیاری بە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتیە کرد لانیکەم بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەر جۆرە سەفەرێکی کەسانی دەرەوەی ئەوروپا بۆ نێو ئەوروپا ڕاگرن.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی یورونیوز،(ئورزولا فن در لاین) گووتی: هەرچی سەفەرەکە کەمتر بێت ئێمە زووتر دەتوانین پێش بە بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بگرین. پێشنیاری من بۆ وڵاتانی ئەندام ئەوەیە سەفەرە ناپێویستە دەرەکیەکان جارێ ڕاگرن. لە درێژەدا گووتی ڕێوشوێنی سەفەر نەکردن دەبێ لەسەرتادا ٣٠ ڕۆژ بێت و پاشان ئەگەر پێویست بوو درێژ بکرێتەوە.

کۆڕۆنا و ئەوروپا

بە بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کڕۆنا، وڵاتانی ئەوروپایی لە پورتەغاڵ لە ڕۆژئای ئەوروپا هەتا دەگاتە ئاڵمان لە نێوەڕاست و مەجارستان لە ڕۆژهەڵات کۆمەڵیک ڕێکاریان بۆ تووندترکردنەوەی سنوورەکان گرتووەتە بەر.

کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەوروپا هەروەها هۆشداری بە وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتیە کرد لە خەبات دژی ڤایروسی کۆڕۆناو بە داخستنی سنوورەکان نابێ خەساربە خۆراک و کەرسە تەندروستیەکان بگات.

لە ڕاگەیەندراوی رۆژی دووشەممەی کۆمیسیۆنی یەکیەتی ئەوروپادا هاتووە دەبێ کۆنترۆڵی سنوری هاووڵاتی و کاڵاکان بە وەبەرچاوگرتنی هاوپێوەندی نێوان وڵاتانه ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا بکردرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ڕاگرتنی هاتووچۆی ئازادی کەسەکان و کاڵاکان ئەگەری هەیە ترسی خەڵک لە کڕینی بەرهەمی دەرەکی زیاد بکات و خەسار بە بازاڕی هاوبەشی ئەوروپا بگەیەنێت.

ئەوروپاییەکان لەو باوەرەدان ڕاگرتنی بازاڕی هاوبەش بۆ خۆ دوورکردنەوە کە کەمبوونی کاڵاکان و خراپتر بوونی دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی وڵاتانی ئەندام لەو یەکیەتیە پێویستە.