Skip to main content

قایمقامى جوانڕۆ بێدەسەڵاتى خۆى بۆ کردنەوەى خاڵە سنوورییەکان ڕاگەیاند

لە سەقز قایمقام لە پشوودا بوو و جێگرەکەى کاسپکارە ناڕازییەکانى بینى
ئارش لهۆنی قایمقامى جوانڕۆ
لە سەقز قایمقام لە پشوودا بوو و جێگرەکەى کاسپکارە ناڕازییەکانى بینى
posted onApril 4, 2018
nocomment

 

 بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە سەقزەوە بە ئاڤاى ئەوڕۆ، ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە خەڵکى کاسپکار و دووکاندارى شارەکە چوونەتە لاى قایمقامى شارەکە، بەڵام بە هۆى ئەوەى کە قایمقام خۆى لە پشوودا بووە، جێگرەکەى چاوی پێ کەوتوون و بەڵێنى پێ داون تا ٢٢ى ئەم مانگە (خاکەلێوە) خاڵە سنوورییەکان بکەنەوە و ماڵیات و باج لە هەر کیلۆیێک بار ٢٠ هەزار تمەن کەم بکرێتەوە.

دووکاندارەکانیش ڕەخنەیان لەوە گرتووە کە "ئەو کاڵایانەى کە دێنە نێو پارێزگاى کوردستانەوە (مەبەست سنەیە) تا بانە ئازاد و ڕێگەپێدراون کەچى پاش لەوە بە قاچاغ هەژمار دەکرێن"، بۆیە ئەو خەڵکەى کە چوونەتە قایمقامی شارەکە مەرجى ئەوەیان داناوە کە دەبێت ئەو کاڵایە لە هەموو پارێزگاکە ئازاد بێت".

ئەم ناڕەزایەتییانە تەنیا لە سەقز نین، بەڵکو لە جوانڕۆش بە هەمان دەنگەوە ناڕەزایەتییەکان هەن و هەر ئەمەڕۆ بەشێک لە خەڵکى کاسپکارى جوانڕۆ قسەیان لەگەڵ ئارەش لهۆنى قایمقامى شارەکە کرد، کەچى ئەو تەنیا بیانووى بۆ ئەم مەرج و گلەییە ئەوە بووەکە "ئەمە گرفتى پارێزگاى کوردستان بە تەنیا نییە و ئێمە دەنگى ئێوە دەگەیێنینە سەرەوەى خۆمان، بەڵام کردنەوەى خاڵەسنوورییەکان لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە".

شایەنى باسە هەر بە پێى ئەو هەواڵانەى لە سەقزەوە گەیشتوونەتە ئێمە، هەموو ئەو خەڵکەى چوونەتە قایمقامیەت وێنە و ڤیدیۆیان لێ هەڵگیراوەتەوە تا بناسرێنەوە و ئیتلاعاتیش هەمان کارى لەسەر مانگرتووانى بەردەم قایمقامیەتى جوانڕۆ کردووە.