فریا قادری ئەو جاش ئیسلاح تەڵەبەی سەر بە ڕژیم کە لە پیرانشار و سەردەشت خەریکی گەرمکردنی کورەی هەڵبژاردنە
فریا قادری کە مامۆستای بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی پەیامی نوری مەهابادە پڕوپاگەندە بۆ مارف خەلیلی بەربژێری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار دەکات.مارف خەلیلی بەڕێوەبەری پێشووی زانکۆی پەیامی نووری مەهابادە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەگرتندانی خوێندکارە نەتەوەیی و ئازادیخوازەکانی زانستگای پەیامی نووری مەهاباد و ناساندنیان بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.
فریاد قادری مۆرەی مارف خەلیلی ئیتلاعاتیە و مارف خەلیلی پیاوی جەلال مەحمودزادەی نوێنەری ئێستای شاری مهابادە لە مەجلیسی ڕژیمی ئێران.
ئەوانە هەموو سەر بە ڕەوتی ئیخوانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کاڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و شەڕی نەرم لەگەڵ حیزبە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵات بەکاریان دێنێت. ئیخوانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ( جماعتی دعوت و اصلاح) کار دەکەن.
خەڵکی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت فریوی باندە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ناخۆن. پیرانشار و سەردەشت دوو شاری ڕؤژهەڵاتن و پێتەختی کۆڵبەر کوژی کۆماری ئیسلامین.
لە خوێنی کۆڵبەر و ڕۆڵەکانتان خۆش مەبن و لە هەر کوێ یەو مۆرە ئیتلاعاتیانە هاتن تەبلیغیان کرد بۆ دەنگدان ئاتەش بە ئیختیار بەرابەریان بجوڵێنەوە.