Skip to main content

ئەو کەڵەئەدیبانەى ساڵى ٢٠١٩ کۆچى دواییان کرد

ئەو کەڵەئەدیبانەى ساڵى ٢٠١٩ کۆچى دواییان کرد
AvaToday caption
posted onJanuary 6, 2020
nocomment

 

دونیاى ئەدەبیات لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى، شاهیدى لەدەستدانى چەندین ڕووخسارى گەورە بوو کە دەکرێت لە نێویاندا ئاماژە بە یەکەمین نووسەرى ڕەشپێستى براوەى خەڵاتى نۆبێڵى ئەدەبیات و هەروەها نووسەرى کتێبە خۆشەویستەکانى منداڵان بکەین.

 

تۆنى مۆریسۆن نووسەرى ئەمریکایی و یەکەمین ژنى ڕەشپێستى براوەى خەڵاتى نۆبێڵى ئەدەبیات، یەکێک بوو لەو کەسایەتییە گەورانەى ئەدەبیات کە لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى و لە تەمەنى ٨٨ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد. هەروەها جودیت کێر نووسەر و نیگارکێشى دیارى ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان و ئەفڕێنەرى زیاتر لە ٣٠ کتێبی وێنەدارى "ئەو بەبرەى کە چووە زگ چایی" نێوبانگێکى گەورەى بەدەست هێنا، لە تەمەنى ٩٥ ساڵی و ئەمساڵ کۆچى دوایی کرد.

هارۆڵد بلوم ـى نووسەر و ڕەخنەگرى ناودارى ئەدەبیات لە ئەمریکا و مامۆستاى زانکۆى ییل کە زیاتر بە خستنەڕووى "تیۆرى دزەکردن" لە نێو دونیاى ئەدەبیات ناسێنرا، لە تەمەنى ٨٩ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.

سارا دانیۆس فەیلەسووف و ڕەخنەگرتنى ئەدەبی کە وەک یەکەم ژن سەرۆکایەتى سویدى نۆبێڵى ئەدەبیاتى لەئەستۆ بوو، لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى و لە تەمەنى ٥٧ ساڵیدا بە هۆى شێرپەنجەوە کۆچى دوایی کرد.

لە نووسەرانى دیکە و دیارى ئەدەبیات کە لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى کۆچى دواییان کرد، دەکرێت ناوى جودیس ڕیچ هریس، مکارى ئۆلیۆر، بێتى بالانتاین، تۆنى هۆرۆیتز، ئەدمۆند مۆریس، لویس ویل و ئاندرە ئەى کامیلرى ئاماژە بکەین.