Skip to main content

ئاشکرابوونى تۆڕێکى گواستەوەى پارە لە ئێرانەوە بۆ حەماس و جیهادى ئیسلامى

ئاشکرابوونى تۆڕێکى گواستەوەى پارە لە ئێرانەوە بۆ حەماس و جیهادى ئیسلامى
AvaToday caption
ئێران مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلارى داوەتە حەماس
posted onNovember 11, 2019
nocomment

بە قسەى سەرچاوەیەکى زانیاریی ئیسرائیل، ئێران دەیهەوێت ڕێکخراوى حەماس و گرووپى جیهادى ئیسلامى لە فەلەستین بکاتە باسکێکى شەڕ دژى ئیسرائیل، هەر لەبەر ئەمەش بەردەوام هەوڵى داوە پاڵپشتى ماڵی حەماس و جیهادى ئیسلامى لە لێوارەکانى غەزە دابین بکات. هەڵبەتە گواستنەوەى پارە بۆ فەلەستین لە نێوخۆ و دەرەوەى ئێرانیش ئەنجام دەدرێت و تۆڕە جیاوازە ماڵییەکان خاوەن پشکن لە گواستنەوەى پارە، هەندێک جار ئەم پارەیە لە ڕێگەى سەڕافییە فەلەستینییەکانەوە بووە، بەڵام لە هەندێک جارى دیکەدا بە شێوەى قاچاخ و لە ڕێگەى دەریاى مەدیتەرانە و یا ڕێڕەوە شاراوەکانى سنوورى فەلەستین و گرووپى جیهادى ئیسلامییەوە بووە.

 

دەزگاى زانیارى و ئاسایشى ئیسرائیل (شاباک) هەواڵى ئاشکرابوونى تۆڕێکى گەورەى لە فەلەستین بڵاو کردەوە کە تۆمەتبار بوون لە قاچاخى پارە بۆ لێوارەکانى غەزە و بە ڕێگەى جیاواز، خەریکى قاچاخى چارەن. هەر لەم ڕاستایەشدا، شاباک ڕایگەیاند کە سێ کەس لە سەڕافە فەلەستینییەکان بە ناوەکانى محەمەد کامل و فەواز مەحموود ناسر و کەمال عەبدولڕەحمان و هاووڵاتییەکى لوبنانى بە ناوى مجەمەد سروور کە پەیوەندییان لەگەڵ حەماس و حیزبوڵاى لوبنان و سوپاى قودسى ئێران هەبووە، دەستبەسەر کردووە.

لە کۆتاییەکانى مانگى ئۆکتۆبەر، وەزارەتى خەزێنەردارى ئەمریکا بە هاوکارى ئیسرائیل، هەژمارى بانکى هەرسێ ئەو هاووڵاتییە فەلەستینییەى بە تۆمەتى گواستنەوەى پارە لە ئێرانەوە بۆ حەماس، بەست. وا دەگوترێت کە دەستبەسەرکردنى ئەم تۆڕە ماڵییە، حەماس و جیهادى ئیسلامى تووشى کێشەى ئابوورى کردووەتەوە.

ئەنەس ئەبوو عەرقووب، پسپۆڕى سیاسى ئیسرائیل گوتى "بەرپرسانى ئیسرائیل هەندێک لە لایەنە فەلەستینییەکان وەک گرووپەیلى سەر بە ئێران دەزانن کە بۆ بەدیهاتنى ئامانجەکانى ئێران کار دەکەن و ئیسرائیل هەوڵى لاوازکردنیان دەدات".

هەر لەم پەیوەندییەدا، عەبدولمەجید سویلم مامۆستاى موتاڵا ناوچەییەکانى زانکۆى قودس، گوتى: "پشتیوانى ئێران لە حەماس و جیهادى ئیسلامى لە چوارچێوەى پڕۆژە سیاسییەکانیەتى لە ناوچەکە واتە لە عێراق و سوریە و یەمەن و لوبنان"، سویلم گوتیشى "ئێران، لە گۆترە و لە خۆڕا هاوکارى ماڵى ئەم ڕێکخراوانە ناکات، بەڵکو ڕێکخراوى حەماس و گرووپى جیهادی ئیسلامى ناچارن لەبەرامبەر ئەم هاوکارییانە، لە بەرژەوەندیی سیاسەتەکانى ئێران لە ناوچەکە چالاکى ئەنجام بدەن".

قسەکانى ئەحیا ئەلسنوار ڕابەرى حەماس لە لێوارەکانى غەزە لەسەر ئەوەى کە گوتى "من پەیوەندییەکى زۆر گەرمم لەگەڵ قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى پاسداران هەیە"، خۆى سەلمێنەرى ئەم بانگەشەیە. ئەلسنوار دەڵێت "کاتێک کە برا عەرەبەکان خۆیان لە هاوکاریکردنى فەلەستینییەکان دەبوێرن، ئێران بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتى گەلى فەلەستین دەکات و هاوکارى ماڵى و سەربازى زۆر باشى فەلەستنینی کردووە".

 

گەورەبوونى پەیوەندییەکانى حەماس و ئێران

پەیوەندى نێوان حەماس و کۆمارى ئیسلامى لە دوو ساڵى ڕابردوو بە شێوەیەکى زۆر بەرچاو زیادى کردووە و ساڵح ئەلعارورى جێگرى سەرۆکى دەفتەرى سیاسى حەماس لە ساڵى ٢٠١٧ى زایینییەوە تا ئێستا پێنج جار سەردانى ئێرانى کردووە. ئەلعارورى، لە سەفەرەکى خۆى بۆ تاران لە مانگى جوڵاى (پووشپەڕ)، ئاماژەکردن بە پەیوەندى هاوبەش لەگەڵ ئێران، گوتى: حەماس و ئێران لە یەک ئاراستەى هاوبەش خەبات دژى ئیسرائیل دەکەن و ئێران تەنیا وڵاتێکە کە بەردەوام پشتیوانى لە بەرەى بەرگرى دژى ئیسرائیل کردووە.

بە قسەى سەرچاوە ئیسرائیلییەکە، لەو دیدارە جیاوازانەى بەرپرسانى حەماس لە تاران، هاوکارى ماڵى ئێران بۆ ڕێکخراوى حەماس زیاتر بووە و ئێستا حەماس مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار هاوکارى لە تاران وەردەگرێت لە کاتێکدا پێشتر ئێران کەمتر لە ٦ ملیۆن دۆلارى مانگانە داوەتە حەماس.

بەرپرسانى زانیارى ئیسرائیل دەڵێن حەماس و ئێران ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى کە لە کاتى دروستبوونى شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، دژى ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بکەون. جێگەى بیرهێنانەوەیە کە لە مانگى بانەمەڕی ڕابردووەتەوە، ئیسرائیل حامد خزرى لە ناوەندى شارى غەزە تیرۆر کرد کە چالاکێکى فەلەستینى سەر بە حەماس بوو و پارەى کۆمارى ئیسلامى بۆ ئەو ڕێکخراوەیە دەگواستەوە.

هەڵبەتە ڕێکخراوى حەماس لەو چەند ساڵەى ڕابردوودا تووشى قەیرانێکى گەورەى ئابوورى بووەتەوە کە چالاکییەکانیشى لە بوارگەلى سەربازى و سیاسى کەمتر و لاوازتر کردووەتەوە.


سەرچاوە:
ئیندیپیندنتی فارسى