Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى ڕێگە بە دەرمانى زیندانییە سیاسییەکان نادات

کۆمارى ئیسلامى ڕێگە بە دەرمانى زیندانییە سیاسییەکان نادات
AvaToday caption
بەیاننامەى ٩ کەس لە زیندانیانى سیاسى بەندى ٨ى ئەوین لەبارەى دۆخى دەرمانى ئارەش سادقى
posted onNovember 10, 2019
nocomment

بە پێشێلکردنى ئاییننامەى بەڕێوەبردنى بیمەى دەرمانى زیندانییان لە لایەن سازمانى زیندانەکان و بڕینى پارەى دەرمانى زیندانییەکان، چەندین مانگە گێرمەوکێشەیەکى توند لە نێوان ئێمە زیندانییە نەخۆشەکان و زیندانبانەکان لەسەر گیان و سەلامەتییان لە زیندانەکانى ئێران هەیە.

 

بە درێژایی ساڵى ڕابردوو دەیان زیندانى لە ئەوین بە هۆى نەبوونى پارەى تێچوونى دەرمان و یا وەستانەوە بەرامبەر تەحەموولکردنى نایاسایی تێچووى دەرمان، لە کاتى ناردنیان بۆ نەخۆشخانە بە ناچارى گەڕێنراونەتەوە نێو بەندەکان و جەستە لاواز و نەخۆشەکەیان تووشى نەخۆشى گەورەتر بووە و نەخۆشییەکەشیان زیاتر بووە.

بەدەر لەمەش، ئەم ڕەفتارە تۆقێنەرەى سازمانى زیندانییەکان، بە گشتى هەموو زیندانییە سیاسى و ناسیاسییەکانیش دەگرێتەوە، بەڵام دۆخى دەرمانى زیندانییە سیاسییەکان زۆر خراپترە و ئەوان ڕووبەڕووى پێنەدانى تێچووى دەرمان و نەبردنە نەخۆشخانە و کارشکێنى و لەمپەرى زۆر لە لایەن چاودێرانى زیندانییە سیاسییەکان و سەرۆکایەتى زیندان و تەندرووستى دەبنەوە.

هەر لەبەر ئەم دۆخە، ڕوحەڵا مەردانى و محەمەد حەبیبی و ... ناچار بوونە پەشیمان ببنەوە لە وەرگرتنى دەرمان و ئارەش سادقى و عەلیڕەزا گولیپوور بە هۆى پێڕانەگەیشتن و کارشکێنى لە بەدواداچوون و بەردەوامى دەرمانکردنیان، لە دۆخێکى تەندرووستى زۆر مەترسیداردان و لەگەڵ ئەمەش بەردەوامن لە پێشگرتن لە دەرمانکردنیان.

گیانى ئارەش سادفى لە زیندانى ڕەجایی شار زۆر لە مەترسیدایە و لێرە لە زیندانى ئەوین عەلیڕەزا گولیپوور لەپێش چاوانى ئێمە خەریکە لەنێو دەچێت.

ئەوین

هەروەک لە بەیاننامەى یەکەممان لە ڕێکەوتى ٣١/٥/١٣٩٨ پێداگریمان کردەوە لەسەر بڕینى تێچووى دەرمانى زیندانییەکان و کارشکێنى لە دەرمانى زیندانییە سیاسییەکان، ناچار بە مەرگى هێواش و ئازاردەر کردەیەکى دژە ئینسانیانەیە کە دەبێت بە خێرایی بوەستێنرێت.

ئێمە نەبردنى ئارەش سادقى بۆ نەخۆشخانە بە توندى مەحکوم دەکەین و پێداگرى لەسەر ناردنى خێرای بۆ ناوەندى دەرمان دەکەینەوە و بەرپرسیاریەتى و دەرەنجامى هەر جۆرە دواخستنێکى دەرمانکردنى ئەو دەخەینە بەردەم بەرپرسانى کارگێڕی و دادوەرى ئێران.

هەروەها ئێمە زیندانییە سیاسییەکانى بەندى ٨ى ئەوین، بە واژووکردنى ئەم بەیاننامەیە وەک دووەمین بەیاننامەى هاوبەش لەماوەى سێ مانگى ڕابردوو، پێداگرى لەسەر هەوڵدانمان بۆ دابینکردنى بیمەى دەرمانى زیندانییەکان و دەرمانکردنیان لە دەرمانخانەیەکى پێشکەوتوو دەکەینەوە و بەم شێوەیە جارێکى دیکە داواى هاوکارى لە خەڵکى ئازادیخوازى ئێران و ناوەندە نێونەتەوەییەکانى مافى مرۆڤ بۆ وەستاندنى ئەم کارەساتە تۆپێنەرە لە زیندانەکانى ئێران دەکەین.

 

سبەى بۆ بەرگرتن لە مەرگى بێدەنگ و ئازاردەرى هەزاران زیندانى درەنگە!

 

واژووکەرانى بەیاننامەکە بریتین لە:

۱. ڕووحەڵا مەردانی

۲. محەمەد حەبیبی

۳. جەعفەر عەزیمزاده

٤. عەلیڕەزا گولیپوور

٥. کیانوش سەلاتینی

٦. محەمەد کەریمی

۷. موحسین حاجی محەمەدی

۸. بێهزاد هومایۆنی

۹. ڕوئین عتوفەت