هەواڵدەرى ڕۆیتەرزیش بڵاوى کردەوە کە دوو سەرچاوەى ئەمنى عێراقى ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕۆیتەرزیان گوتووە کە عێراق لە لایەن سەرچاوەیەکى سوریەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئەبووبەکر بەغدادى خەلیفەى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام کە بە گرووپى تیرۆریستى داعش ناسراوە، کوژراوە!
بە پێى هەواڵەکەى ڕۆیتەرز، "سەرچاوەکەى ئێمە لە سوریە بە تیمى زانیارى عێراقى گوتووە کە بەرپرسى بەدواداچوون و چاودێرى بەغدادى بوونە، ئەم خەلیفە تیرۆریستە ئیسلامییە لەگەڵ پاسەوانە شەخسییەکەى خۆى لە ئیدلب کە ویستوویەتى لە ماڵە نهێنییەکەیەوە بچێت بۆ سنوورى تورکیە، پێى زانراوە و کوژراوە".
هەروەها ئێستا باس لەوە دەکەن کە ئێرانیش ئاگادارى کوژرانى ئەبووبەکر بەغدادى بووە! سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن کە ئێران و دەوڵەتى سوریە و عێراقیش ئاگادارى ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمریکا بوون بۆ کوشتنى بەغدادى، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکى فەرمى ئەم هەواڵەى پشتڕاست نەکردووەتەوە!