Skip to main content

ترامپ: شەڕى کوردەکان و تورکیە عەشایریە

ترامپ: شەڕى کوردەکان و تورکیە عەشایریە
AvaToday caption
posted onOctober 7, 2019
nocomment

پاش گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەى دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆمارى تورکیە، کۆشکى سپى لە بەیاننامەیەکدا هەم باسى کرۆکى گفتوگۆکەى نێوان هەردوو سەرۆکى تورکیە و ئەمریکاى کرد و هەم باسى لەوە کرد کە ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزە سەربازییەکانى خۆى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى ڕۆژئاواى کوردستان داوە و تورکیەش دەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەى خۆى بۆ ئەم دوو شوێنەکە دەکات.

 

لە پاش ئەم بڕیارە، ڕاگەیاندنەکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەى هەواڵ و ڕاپۆرت لەم بارەوە کرد و زۆر کەسایەتى سیاسیش لە توۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت لە تویتەر دەستیان بە تانەلێدان لەم تەلەفۆنە و بڕیارەکەى ترامپ کرد و ترامپیان بەوە تاوانبار کرد کە  پشتى کوردەکانى بەرداوە.

هەر بۆیە ئەوڕۆ دۆناڵد ترامپ هەر مۆبایلى بەدەستەوە بوو و خەریکى تویتکردن بوو. لێرەدا نێوەرۆکى تویتەکانى دەخەینە ڕوو؛

 

ئەمریکا چەند ساڵ پێش بڕیار بوو کە تەنیا ٣٠ ڕۆژ لە سوریە بمێنیتەوە

ئێمە ماینەوە و قووڵتر وقووڵتر چوونە شەڕێکى بێ ئەنجامەوە

کاتێک کە من هاتمە واشنتۆن، داعش لە ناوچەکە زۆر بەهێز بوو

ئێمە بە خێرایی و لە ٣ ساڵ خەلافەتى داعشمان تێک شکاند

زۆرێک لە جەنگاوەرەکانى داعش کە زۆرینەیان خەڵکى ئەوروپا بوو، دەستبەسەر کرد.

ئەوروپا ئەم جەنگاوەرانەى وەرنەدەگرتەوە

دەێت ئێوە ئەمریکا هەڵیانگرنەوە

من گوتم نا! ئێمە لوتفێکى زۆرمان بە ئێوە کرد و ئێستا ئێوە دەتانهەوێت پارەیەکى زۆر بۆ هێشتنەوەیان بدەین.

ئەوان بۆ دادگایی، هى ئێوەن.

کوردەکان لەگەڵ داعش جەنگین

بەڵام پارە و کەرەستەى سەربازیى زۆریان بۆ ئەمە وەرگرت

ئەوان (کوردەکان) بۆ چەندین دەیە لەگەڵ تورکیە شەڕ دەکەن.

من ئەم شەڕەم بۆ ماوەى ٣ ساڵ وەستاند

بەڵام ئێستا کاتى ئەوە گەیشتووە ئێمە لەو شەڕە گاڵتەجاڕە کە زۆرترى عەشایرییە بێینە دەرەوە

کاتیەتى سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەوە

ئێمە تەنیا بۆ بەرژەوەندییەکانمان شەڕ دەکەین.

ئێمە تەنیا شەڕ دەکەین کە سەرکەوین.

تورکیە، ئەوروپا، سوریە، ئێران، عێراق و ڕوسیە و کوردەکان دەبێت ئەم دۆخە هەڵسەنگێنن

بەڕیار بدەن کە لەگەڵ جەنگاوەرە داعشەکانى دراوسێیان چ بکەن.

ئەوان ڕەق و نەفرەتیان لە داعش هەیە و بۆ چەند ساڵ دوژمن بوونە

ئێمە ٧ هەزار مایل دوورین

هەر کاتێک داعش لە ئێمە نێزیک بووەوە، ئەودەم ورد و هەڕاشیان دەکەین.

j 1

t2

t3

t4

t5