Skip to main content

ئاڤاتودەى: کۆمارى ئیسلامى بڵاوبوونەوەى ئایدزەکەى چنارمەحموود سانسۆڕ دەکات

ئاڤاتودەى ـ تایبەت: کۆمارى ئیسلامى بڵاوبوونەوەى ئایدزەکەى چنارمەحموود سانسۆڕ دەکات
posted onOctober 2, 2019
nocomment

بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە لۆردگانەوە بە ئاڤاتودەى، نزیکەى ٥ مانگ بەر لە ئێستا بەرپرسانى بێهداشت (تەندرووستى)ـى گوندى چنارمەحموود کە لە ١٠٠ کیلۆمەترى یاسووج لە پارێزگاى چەهارمەحال بەختیارى هەڵکەوتووە، بۆ تێستى شەکرە (قەند) و هیپاتیت، سرۆنگی ئاڵوودەیان چەندین جار بەکار هێناوە و زیاتر لە ٣٠٠ کەس تووشى نەخۆشى ئایدز یا (ئێچ.ئاى.ڤى) بوونەتەوە.

بە پێى ڕاپۆرتى گەیشتوو، ماوەیەک پاش ئەوەى کە یەکێک لە کرێکارانى عەسەلویە کە خەڵکى گوندى چنارمەحموودە، بە هۆى نەخۆشى لە شیراز تاقیکردنەوەى خوێن دەدات، پزیشکەکەى دەزانێت کە ئەو کرێکارە تووشى نەخۆشى ئایدز بووە و داواى لێ دەکات کە خزمە کرێکارەکانیشى تاقیکردنەوە بکەن.

پزیشکە بەویژدانە شیرازییەکە کە ناوەکەى لەلاى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى پارێزراوە، کارەساتەکە دەگەیێنێتە گوێى بەرپرسەکانى، بەڵام هەڕەشەى بێدەنگبوونى لێ دەکەن.

ئێستا تیمى پارێزەرەى ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران و ئیتلاعات دەستبەکار بوونە و خەریکى پاککردنەوەى بەڵگەکانى ئەم تاوانەن. شاعیدەکان بە ئاڤاتودەیان گوت کە گوندى چنار مەحموود قەرەنتینە کراوە و ٦ کەس لە خەڵکى گوندەکەش هەڵاتوون. بەرپرسە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن کارەساتەکە بە چکۆڵە هەژمار کەن و خودى خەڵکەکە بە بەرپرسى ئەم کارەستە لەقەڵەم بدەن.

خەڵکى گوندەکەش ڕاپەڕین و پاشگاکەیان گەمارۆ داوە.

سوودوەرگرتن لە سرۆنگ و دەرزى چەندجار بەکارهاتوو، لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە ٩ى ڕەزبەرى ساڵى ١٣٩٨ى هەتاوى، وەزارەتى تەندرووستى کۆمارى ئیسلامى ١٦٠ تۆن دەرمانى بۆ ئەربەعین ناردووە بۆ عێراق!