Skip to main content

دێهاتەکانی ئێران چۆڵ دەبن

دێهاتەکانی ئێران چۆڵ دەبن
posted onOctober 2, 2018
nocomment

تەنیا ٢٠ میلیۆن لە حەشیمەتی هەشتا میلیۆنی ئێران لە گوندەکان دەژین و ڕەوتی کۆچ لە ئاواییەکانەوە بەرەو شار و ژیانی شار بە خێرایی بەرەو پێش دەچێت.

لە نێو ئەو لیکۆڵینەوانەی کە کراون سەبارەت بە کۆچی خەڵکی گوندەکان بەرەو شارەکان ئەوە دەردەکەوێ کە بڕیار بۆ کۆچ کردن گرێدراوە بە تەمەن و ڕەگەز و ئاستی خوێندەواری. لاوان زۆرترن ڕیژەی کۆچ کردنیان هەیە و لە نێو لاوانیش دا کوڕان بۆ بە دەستهێنانی داهات، زانست و کار کردن پشکی شێریان وەبەر دەکەوێت.

کۆچی لاوان لە دێهاتەکانەوە دەبێتە هۆی ئەوەی لادێکان چۆل ببن و تەنیا کەسانێکی پیر و بە تەمەن لەوێ بمێننەوە و هێزی کاری لادێکان بێتە خوار، لە لایەکی دیکە پیر بوونی تەمەنی گوندەکان لاوبوونەوەی شارەکانی بە دوایەوە کە ئەوەش دەستپێکی سەر‌هەڵدانی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتیە.

ئێران لەو دەستە وڵاتانەیە کە لەگەڵ شەپۆلێکی ڕوو لە زیاد بوونی کۆچ لە لادێکانەوە بەرەو شارەکان ڕووبەڕوویە و ئەو کۆچەش کۆمەڵێک دەرهاویشتەی نێگاتیو هاوکات لە خاڵی ڕۆشتن و گەیشتن لە پاش خۆی بەجێدێڵیت.

درووست بوونی زەخت بۆسەر سەرچاوە و ئیمکاناتی کەمی شارەکان، بێکاری و کەم کاری، کەم بوونی سەوزایی و فەزای پەروەردە، پیس بوونی ژینگە و پیری و ژنانە بوونەوەی هێزی کاری لادێکان و چۆڵ بوونی دێهاتەکان بەشێکن لە دەرئەنجامەکانی ئەو کۆچە.

سەعید ڕەزا جەندەقیان، جیگری کاروباری دێهیاری ڕێکخراوی شارەداری و دێهیارەکانی ئێران دەڵێ، بە شێوەی نێونجی ساڵانە ٧٠٠ هەزار کەس لە حەشیمەتی لادێکان بەرەو شارەکان دەچن.

جەندەقیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ ساختاری ئابوری ئێمە لە سەرەتاوە پشت ئەستوور بە بەرهەم هێنان نەبوو و هەر ئەوەش بوو بە هۆکار کە گوندەکانی ئێمە چۆڵ بن و خەڵک بۆ بە دەست هێنانی ژیانێکی باشتر ڕوو لە شارەکان بکەن.

بەرپرسی دەفتەری پلان داڕێژی و مودیریەتی دێهاتەکان دەڵێ ئێمە هیچ پێناسەیەکمان بە مرۆڤی وەرزێڕ نەداوە تا ئەو جێگایە کە بانکەکان بارمتەی وەڕزێڕی قەبووڵ ناکەن و بۆ ئەوەی بتوانن وامێک وەربگرن دەبێ کەفالەتەکەیان خەڵکی شار و کارمەند بێت.

ئەو کەسانەی ئێستا لە بەشی وەرزێڕی دا کار دەکەن ڕێژەیان ٤ بۆ ٤میلیون و نیوە و لە سالی ١٣٧٥ ڕا تا ئێستا لانیەکم ٦٠٠ گووند بوون بە شار و سرنج ڕاکێش ئەوەیە لە سەرەتا دا بۆ ئەوەی دێهاتێک ببێت بە شار دەبوو حەشیمەتێکی ٥٠٠٠ کەسی هەبێ کە ئەو ڕێژە لە ساڵانی ڕابردودا هاتۆتە سەر ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس.