Skip to main content

ترامپ بڕیارە گەورەکەى دا

ترامپ بڕیارە گەورەکەى دا
AvaToday caption
فەرمانى ڕێگرتن لە سەفەرى بەرپرسە باڵاکانى ڕژێمى ئێران و بنەماڵەکانیان بۆ ئەمریکا
posted onSeptember 26, 2019
nocomment

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا ڕۆژى چوارشەممە ٣ى ڕەزبەر، بە دەرکردنى فەرمانێکى کارپێکراو، ڕێگەپێدانى سەفەرکردنى بەرپرسە باڵاکانى کۆمارى ئیسلامى و بنەماڵەکانیان بۆ ئەمریکا سنووردار و یا هەڵپەسارد.

 

ترامپ لە پێشەکى ئەم فەرمانەیدا دەڵێت "حکومەتى ئێران پشتیوانى تیرۆریزمە و سوپاى پاسداران و سوپاى قودسەکەى پشتیوانى لە تیرۆریزم دەکەن، هاووڵاتیانى ئەمریکایی بێ هۆ زیندانى دەکەن، هەڕەشە لە دراوسێکانى خۆیان دەکەن و دەست دەدەنە هێرشى سایبرى".

لە پێشەکییەکەى فەرمانەکەشدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکى سپى بڵاو کراوەتەووە، هاتووە "سەرەنجدان بەوەى کە ئەم ڕەفتارانەى ئێران دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتى و ئارامى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست و دونیا، من سوور بووم لەسەر ئەوەى کە لە بەرژەوەندى ئەمریکایە سەفەر و هاتنى بەرپرسە باڵاکانى ئێران و بنەماڵەکانیان بۆ بۆ ئەمریکا چ وەک پەنابەر و چ وەک گەیشت سنووردار بکەینەوە".

سەرکۆمارى ئەمریکا باسى لەوەش کردووە کە "بەپێى ئەو دەسەڵاتەى لە نێو دەستوور و یاساکانى دیکەى ویلایەتە یەکگرتووەکان بە من دراوە، و بە سەرنجدان بەوەى کە تێگەیشتوومە ڕێگەپێدانى سەفەر بۆ ئەمریکا بێ سنوورداریەتى پەنابەرى و گەشتى بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى و ئەندامانى پلە یەکى بنەماڵەکانیان بۆ وڵاتەکەمان زۆر زیانبەخشە، لەم ڕووەوە و بەم فەرمانە هاتنیان سنووردار و هەڵدەپەسێرم".

ڕێگەپێدانى ئێرانییەکان لە بە پێى ئەم فەرمانە هەڵدەپەسێردرێن، بریتین لە:

ـ بەرپرسانى باڵاکى حکومەتى ئێران

ـ ئەندامانى پلە یەکى بنەماڵەکانیان

ـ ئەندامى دەستەى نوێنەرایەتییەکانى ئێران

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بەرپرسى ناساندنى ئەم کەسانەیە و دەتوانێت بە پێى ئەم فەرمانە و بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتى ئاسایشى نێوخۆ هەنگاو هەڵێنێتەوە.

سەرکۆمارى ئەمریکا لە درێژەدا ئەوەى بیر خستووەتەوە کە ئەوانەى کە نشینگەیی هەمیشەییان لە ئەمریکا پێ دراوە، یا بەر لە پەنابەرى وەریانگرتووە، ئەم فەرمانە نایانگرێتەوە.