Skip to main content

شارەوانی مەهاباد غەرقى گەندەڵى بووە

شارەوانی مەهاباد غەرقى گەندەڵى بووە
.
شارەوانى لەبەر قەرز دەیهەوێت فەرمانبەرەکانى دەربکات
posted onSeptember 25, 2018
nocomment

 

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودی گەیشتووە، شارەداری مەهاباد کە بە لەبەر دابینکردنی خەرجییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە لایەک و گەندەڵی بەربڵاوی هێندێک لە ئەندامانی شوڕای شار لە لایەکی دیکە قەرزێکی زۆری لەسەرە، ئێستا بەرنامەی ئەوەی هەیە سەد و بیست کارمەند و کرێکاری دیکەی خۆی دەربکات.

 

دەرکرانی ١٢٠ کرێکار بە واتای لە نێوچوونی داهاتی ١٢٠ بنەماڵەی هەژارە. ئاڤاتودەی بۆ پشتیوانیکردن لەو بنەماڵە هەژارە مەهابادیانە بەڵگەیەکی دیکەی گەندەڵی شارەوانی مەهاباد بە هاوکاری ئیتلاعاتی سوپا ئاشکرا دەکات، ئاشکراکردنی ئەو بەڵگانە تا ئەو کاتەی شارەوانی مەهاباد درێژە بە هاوکاری لەگەڵ ئیتلاعات و سوپا بدات و لە هێڵی خیانەت دوور نەکەوێتەوە، بەردەوام دەبێت.

 

بە پێى زانیارییەکانى ئاڤاتودەی و لە چوارچێوەى سەودایەک کە لە نێوان ٤ کەس لە ئەندامانی شورای ئیسلامی شارستانی مەهەباد بە ناوەکانی حامید حەیدەری، سامان ڕەهنما، کاوە خزری ئەقدەم و موهەندیس ئیبراهیمی کەریمی کراوە، کۆمپانیاى ئاتی شاری موکریان بە سەرپەرشتی سامان ڕەهنما ٧٠ لەسەدی بەشی خۆی بە بڕی یەک میلیارد تمەن بە شارەداری مەهاباد داوە.

 

لە بەرامبەر پێدانی ئەو بڕە پارەیە لە بودجەی شارەوانی، پارساڵ کە بە پێی پەسەندکراوی٢٣ی ساڵی ٩٦ی شوڕای ئیسلامی شارستانی مەهاباد ئەنجام دراوە، سامان ڕەهنما لە ناوەندی قەرزولحەسەنەی سپێهری ئێرانیان، پریسا ح کچی حامیدی حەیدەری، ئێلهام خ کچی کاوە خضری ئەقدەم و شیوا ک خوشکی ئەندازیار برایمی کەریمی دامەزراندووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە سامان ڕەهنما ئەندامی ئیتلاعات و هاوکاری سوپای پاسداران لە مەهاباد، دزییەکی چەند سەد ملیار تمەنی بەرنامەبۆداڕێژڕاوی لە ناوەندی قەرزولحەسەنەی سپێهری ئێرانیان ئەنجام داوە و بە هاوکاری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە هەوڵی ئەوە دایە لە مەهاباد هەڵێ و لە حەوتووی ڕابڕدوو ناوبراو نەچووەتەوە سەر کارەکەی.

 

ئێستا ئەو کرێکارانەی کە لە ئەنجامی ئەو کارانەی شورای گەندەڵی شاری مەهاباد مەترسی دەرکردنیان لەسەرە، بەتەمای ئەوەن کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم شارەداری ئەو شارە ئەنجام بدەن، ئەگەرچی گەندەڵی شورای شارەوانی مەهاباد دڵۆپێکە لە دەریای گەندەڵی لە نێو کۆماری ئیسلامی، بەڵام پیویستە خەڵکی مەهاباد ئاگاداری ڕاستییە شاراوەکانی ئەو دەزگایە بن.