Skip to main content

ئەمەریکا و کەنداوییەکان پاڵەپەستۆى زیاتر دەخەنە سەر ئێران

ئەمەریکا و کەنداوییەکان پاڵەپەستۆى زیاتر دەخەنە سەر ئێران
.
وڵاتانى کەندا پشتگیرى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران دەکەن
posted onSeptember 20, 2018
nocomment

ویلایەتە یەکگرتووەکان لەهەوڵى ئەوە دایە دانووستاندن لەسەر پەیماننامەیەک لەگەڵ رژێمى ئێرانى لە بوارەکانى "بەرنامەى مووشەکى بالیستى، هەڵسوکەوتە هەرێمایەتى و بەرنامە ئەتۆمییەکەى" بکات.

کۆمەڵێک وڵاتانى کەنداو کاریگەریش پاڵپشتى هەنگاوەکانى ئەمریکا دەکات، کەچەندین جار هۆشدارییان لەهەڵسوکەوتە شەرانگێزەکانى تاران و پارەدار کردنى گرووپە توندڕەوەکانى ناوچەکە داوە. برایان هۆک، نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ پرسى ئێران گووتى "ئەو رێکەوتنە نوێیەى ئومێدەوارین لەگەڵ ئێران وژاووى بکەن، ڕێککەوتنێکى تایبەتى لە نێوان دوو حکومەت نابێت وەک ئەوەى بەو دواییانە واژوو کراوە، بەڵکو ئێمە هەوڵى پەیماننامەیەک دەدەین".

ئەو لێدوانەى نێردەى تایبەتى واشنتۆن لەکاتێکدایە لەئایاری رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئیدارەى ئەمەریکا 12 داواکارى خستەروو، وەک بنەمایەک بۆ رێکەوتن لەگەڵ ئێران، بەڵام ئاماژەى  هۆک بۆ پەیماننامە پێویستى بەڕەزامەندی ئەنجومەنى پیرانى ئەو وڵاتە هەیەو، ئەمەش  ئاراستەیەکى نوێیە لەسیاسەتى دەرەکیی واشنتۆن. لەنێو داواکارییەکانى پۆمپیۆ ئازادکردنى هاوڵاتیپە ئەمەریکییەکانە کە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە زیندانى کراون، هەروەها کۆتاییهێنان بەبەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان و کشانەوە و کۆتاییهێنانی بەپاڵپشتى دارایی بە لایەنە ناکۆکییەکانى سووریاو یەمەن.

هۆک دانیشى بەوە ناوە "سەرەڕاى لێدوانەکانى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا لەئامادەیی ئیدارەکەى بەسازدانى کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانى ئێرانی، بەڵام سەرکردەکانى ئەو وڵاتە گرنگى بەئەنجامدانى دانووستاندن نادەن". لەلایەن خۆیشیەوە ئەنوەر قەرقاش، وەزیرى دەوڵەتى ئیمارات بۆ کاروبارى دەرەوە پێی وابووە " تێبینیەکانى ئەمریکا بۆ پرسى ئەنجامدانى پەیماننامەیەکى گشتگیر، دوو دڵییە نێودەوڵەتیەکان لەپرسى بەرنامە ئەتۆمیی و مووشەکی و دەستێوەردانى ئێرانى سنووردار دەکات".

قەرقاش لە تویتەرەکەى خۆیدا ئەوەشى نووسیوە "پێویستە وڵاتانى کەنداوى عەرەبی لایەنێک بن لەدانووستاندنە پێشنیار کراوەکان، داناییشە بۆ تاران خۆى لەقۆناغی سزاکان بە دوور بێت و بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو پێشنیارانە بکات". پاش کشانەوەى ئیدارەى ترامپ لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى تاران، رژێمى ئێران بانگهێشتنامەکانى ئەمریکا بۆ ئەنجامدانى دانووستان لەسەر ئاستى باڵا، هەریەک لە سعودیە، ئیمارات و بەحرەین پشتگیرى لە بڕیارەکەى واشنتۆن لە کشانەوەى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە و سەپاندنەوەى سزا ئابوورى بەسەر ئێراندا دەکەن. هەر سێ وڵاتە عەرەبیەکەش ناکۆکییان لەگەڵ تاران هەیە، کە لە ڕێگەى بریکارەکانی لەناوچەکە کاریگەریی نەرێنى سەپاندووە بە تایبەت لەعێراق، سووریاو لوبنان و یەمەن.

هۆک دەشڵێت "ئەوان لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دەنگی ئەنجومەنى پیرانیان بە دەست هێناوە، بەڵکو دەنگی ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بە دەست هێناوە، ئەمەش بۆ رژێمى دەسەڵاتداریمان تەواو نییە، ئەگەر شتێکی درێژخایەنت پێویستە دەبێت پێداویستییەکانى مانەوەی دابین بکرێت".

سووریشە لەوەى " تاچەند بێ گرنگ بن لەئەنجامنەدانى دانووستاندن، ئەمە هیچ لەپلانەکانیان بۆ سەپاندنى سزاکانیان بەسەر رژێمى ئێران ناگۆرێت".