Skip to main content

ئه‌مه‌ریكا سزا‌كانی سەر هاوپه‌یمانانی ئێران فراوان ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا سزا‌كانی سەر هاوپه‌یمانانی ئێران فراوان ده‌كات
AvaToday caption
posted onAugust 20, 2019
nocomment

ناكۆكیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووری سیاسیی و شه‌ڕی میدیایی ده‌رچووە ‌و، پریشكی ئاگریی ئه‌و جه‌نگه‌ سارده‌ گۆڕە‌پانی چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی گرتووەته‌وه‌، به‌تایبه‌ت عێراق، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.

 

كاردانه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ سارده‌ی نێوان تاران و واشنتۆن، ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌نێوان پاڵپشتیكردنی ڕژێمی ئێران و ئه‌مه‌ریكا دابه‌ش كردووه‌. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتارێكی پێشووی لوبنان ئاماژە‌ به‌وه‌ ده‌كات "ئه‌و سزایانه‌ی به ‌یاسا له ‌كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوونه‌ حیزبوڵا و هاوپه‌یمان و مامه‌ڵه‌داره‌كانی گرتووەته‌وه‌".

مه‌حمه‌د به‌یزون، كه‌ یه‌كێكه‌ له ‌نه‌یارانی حیزبوڵا و له‌ماوه‌ی ڕابردووش چه‌ندین پۆستی حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌ بووە، به ‌ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)ـی چاپی له‌نده‌نی گووتووه‌ "هیچ كه‌سێك له ‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان توانای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌رچووی كۆنگرێسی نییه‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و یاسایه‌ به‌ ورده‌كارییه‌كانییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات و، ناتوانێت پشتگوێی بخات". به‌یزون ئه‌وه‌شی له‌نێو قسه‌كانیدا ئاشكرا كردووه‌ "ئه‌و سزایانه‌ به‌شێكه‌ له‌ جه‌نگه‌ سارده‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران و، زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی تارانیش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌".

حەریری

ده‌شڵێت "سزا‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ‌مه‌حمه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گرته‌وه‌، به‌سه‌ر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سووریا و لوبنانیش جێبه‌جێ ده‌كرێن، چونكه‌ هاوبه‌شی حه‌سه‌ن نه‌سروڵاى ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانین". له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌ركرده‌ لوبنانییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌رۆكوه‌زیرانیان ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌ واشنتۆنه‌و، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گەڕێته‌وه‌ به‌یروت.

بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و گفتوگۆییانه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ئه‌نجامی داوه‌، به ‌تایبەب‌ له‌گه‌ڵ مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی چیی بوون.

هاوكات له ‌جددییه‌تی هه‌ڕەشه‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش بگه‌ن، كه‌ بڕیاری داوه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی كریستانی هاوپه‌یمانی حیزبوڵا بخاته‌ نێو لیستی سزا‌كان به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی ڕە‌وتی نیشتیمانی ئازاد، كه‌ سه‌ركۆماری لوبنان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، جوبران باسیل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له‌ نێو حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی لوبنانی ئه‌وه‌شی بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ نه‌سروڵا له‌یه‌كێك له‌ په‌یامه‌كانیدا گووتبووی "ئه‌وان سنووره‌كانی وڵاتانیان هه‌ڵگرتووه‌و، سه‌رجه‌م گۆڕە‌پانه‌كانیان یه‌كخستووە"، وه‌ك په‌یامێك به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌هه‌موو شوێنێك بوونیان ده‌بێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ڕیاز ته‌یاره‌، باڵیۆزی پێشووی لوبنان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ "سزادانی سیاسییه‌ لوبنانییه‌كان له‌ هاوپه‌یمانانی حیزبوڵا نزیك نییه‌"، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووەته‌وه‌ "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سنووری ده‌ریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنان دارێژێت، بۆیه‌ سه‌پاندنی هه‌ر سزایەكی له‌و جۆره‌ سه‌رجه‌م په‌ڕەكان تێكه‌ڵ ده‌كات و، هاوسه‌نگی هێز له‌نێو لوبنان ده‌گۆرێت".

حەسەن

ئه‌و دیپلۆماته‌ سووره‌ له‌وه‌ی "سه‌قامگیری لوبنانی له‌پله‌ یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌كانیشه‌". چاودێرانی ئه‌و كه‌یسه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌، ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ گرنگه‌كانی لوبنان بسه‌پێنێت، به‌ڵام واده‌ی ڕاگه‌یاندنی دیار نییه‌. ته‌یاره‌ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی واشنتۆن ده‌ڵێت "هه‌مووی له‌چوارچێوه‌ی په‌یامی هۆشدارییه‌"، چونكه‌ ئیداره‌ی ترامپ ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانانی ئه‌و حیزبه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان بپچڕێنن و، هه‌ر سزایه‌ك ئه‌و بگرێته‌وه‌ به‌ر ئه‌وانیش ده‌كه‌وێت.

دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ "ئه‌وان ئاماده‌ نین‌ ڕەوشی ناوخۆیی لوبنانی ئاڵۆز بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر سزایه‌ك به‌سه‌ر جوبران باسیل بسه‌پێنرێت ئه‌وا ده‌گاته‌وه‌ سه‌ركۆماریش". یه‌كێك له‌و نامانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕە‌وته‌كه‌ی میشیل عۆن، سه‌ركۆماری لوبنانی "ڕاگرتنی دابینكردنی چه‌تری سیاسییه‌ بۆ حیزبوڵایە".

له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا‌، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین سزای تووندی به‌سه‌ر باڵی سه‌ربازی و سیاسی حیزبوڵای لوبنانی سه‌پاندووه ‌و، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووەته‌ ئاستی نوێنه‌رانی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌.