Skip to main content

چارەنووسی كاميل ئەحمەدى ناڕوونە

چارەنووسی كاميل ئەحمەدى ناڕوونە
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2019
nocomment

کامیل ئەحمەدی نووسەر و توێژینەری کورد کە هاووڵاتییەکى کورد ـ بەریتانیشە، ڕۆژی یەکشەمە ۲۰ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران و لە ماڵەکەی خۆی دستبەسەر کرا.

هاوسەری ئەم نووسەرە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووتەوە و نووسیویەتى "پاش بەدواداچوونەوەی زۆر، ڕوون بووەوە کە لقی یەکی دادسەرای ئاسایشی ئەوین، بڕیاری دەسبەسەرکردنی یەک مانگەی کامیل ئەحمەدی دەرکردووە و هیچ زانیاریێکیش سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی، پێمان نەدراوە."

کامیل ئەحمەدی خەڵکی نەغەدەیە و ڕەگەزنامەى بەریتانیشى هەیە و توێژینەوەی زۆری لە بواری خەتەنەی ژنان، منداڵهاوسەری، دۆخی گەلانی ئێران و ... ئەنجام داوە. هەروەها ئەم توێژەرە کوردە خەڵاتی ساڵانەی ڕێکخراوەی IKWROی لە ساڵی ۲۰۱۷ بە پێ بەخشراوە. ئەم خەڵاتە ساڵانە دەدرێتە توێژینەران و نووسەران و چالاکانی بواری توندوتیژییە نامووسییەکان.

کامیل ئەحمەدی ساڵی پێشووش بە هۆی توێژینەوە و چالاکییەکانی لە بواری خەسارناسی کۆمەڵایەتی بە جەختکردن لەسەر ڕەگەز، منداڵ و کەمینەکان، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستە مرۆڤایەتییەکانى بنیادی جیهانی ئاشتی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن پێ بەخشرا.