Skip to main content

دیمەشق بە ناوچە ئارامەکە تووڕەیە

دیمەشق بە ناوچە ئارامەکە تووڕەیە
AvaToday caption
سوریە ڕێکەوتنی ئانکارا و واشنتۆن لەسەر ناوچەی ئارام بە داگیرکارى دەزانێت
posted onAugust 8, 2019
nocomment

سانا هەواڵدەری فەرمی دەوڵەتی سوریە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ گەلاوێژ لە زمانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە تووندی" ڕێککەوتنی داگیرکەرانەی ئەمریکا و تورکیەی لەسەر درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام" لە سوریە ئیدانە کرد.

 

دیمەشق ئەو ڕێککەوتنەی بە دەستدرێژیی بۆ سەر دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی سوریە دەزانێت و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی ناو دەبات. سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریە لەو بارەوە گووتویەتی: سوریە داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دەستدرێژیی ئاشکرای ئەمریکا و تورکیە بۆ سەر خاکەکەی ئیدانە بکەن. ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەیەکی مەترسیدار و هەموو هەوڵەکان بۆ دیتنەوەی ڕێگەچارە بۆ قەیرانی سوریە لە ناو دەبات.

وەزارەتی بەرگری تورکیە ڕۆژی ڕابردوو ١٦ گەلاوێژ ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە درووستکردنی "ناوچەی ئەمن" لە باکوری سوریە و هەروەها پێکهێنانی "ناوەندی چالاکی هاوبەش" بە ڕێککەوتن گەیشتوون. ئانکارا ئەو ڕێککەوتنەی بە بەستێنێک بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی سوریە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان زانیوە.

ناوچەى ئارام

کاردانەوەی کوردەکان

ئاڵدار خەلیل یەکێک لە بەرپرسانی سیاسی پلەبەرزی  ڕۆژئاوای کوردستان وێرای پێشوازی لەو ڕێککەوتنە، گووتویەتی تا ئێستا وردەکاری ئەو ڕێککەوتنە دیار نییە. ئاڵدار ئەو ڕێککەوتنەی بە سەرەتای ڕێگایەکی نوێ ناوزەد کرد.

خەلیل لە درێژەدا گووتی: ئێمە ئەو ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای زانیاری و وردەکاری هەڵدەسەنگێنین نە نێو و تیتری هەواڵییەکەی.

تورکیەییی

دیمەشق کوردەکانی ڕۆژئاوای ئیدانە کرد

بە نیشانەی کاردانەوە بەو ڕێککەونی ناوچەی ئەمن، دیمەشق کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ئیدانە کرد و گووتویەتی کوردەکان ئامرازی پڕۆژە دووژمنکارەکانی ئەمریکا و تورکیەن. دەوڵەتی سوریە داوای لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە بە بەرپرسایەتی مێژوویی خۆیان هەستن و بە هەڵوێستەکانی خۆیاندا بچنەوە و بگەڕێنەوە باوەشی نەتەوەیی!