Skip to main content

ئەمریکا فێڵێکى کۆمارى ئیسلامى بۆ دزینى کەشتییەکان ئاشکرا دەکات

ئەمریکا فێڵێکى کۆمارى ئیسلامى بۆ دزینى کەشتییەکان ئاشکرا دەکات
AvaToday caption
ئەمریکا: ئێران دزە دەکاتە نێو جی پی ئێسى کەشیتییەکان و دەیاندزێت
posted onAugust 8, 2019
nocomment

ئەمریکا هۆشداری دایە ئەو کەشتییە بازرگانیانە کە بە کەنداوی فارس، گەرووی هورمز و دەریای عەمان تێدەپەڕن و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات کێشە بۆ جی پی ئێسی کەشتییەکان درووست بکات.

ناوەندی دەریانەوەردی وەزارەتی هاتوچۆی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراوێک ئاشکرای کرد کۆمەڵێک ڕاپۆرتیان پێگەیشتووە کە نیشانی دەدات هێندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کەشتی شەڕکەری ئەمریکایی یاخود گرێدراوی هاوپەیمانان. ئەو ناوەندە هەروەها گووتوشی: لە ماوەی ڕابردوو لانیکەم دوو حاڵەت کە هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران دەستیان تێدا هەبووە لە ئاوەکانی باشوری ئێران تووشی کێشەی سیستەمی جی پی ئێس بوونە ڕوویانداوە.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئێران هەوڵ دەدات بە درووستکردنی کێشە لە سیستەمی کەشتی و فرۆکە سڤیلەکان، ئەوان پەلکێشی هەرێمی دەریایی خۆی بکات بۆ ئەوەی پاساوی ڕەوای ڕاگرتن و دەستبەسەرداگرتنیان بەدەست بێنێت. هەر لەو پێوەندییەدا پۆمپیئۆ و بن سەلمان پێکەوە گفتوگۆیان کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتویەتی وەزیری دەرەوە بە ڕێگەی تەلەفۆن لەگەڵ جێنشینی پاشای عەرەبستان قسەی کردووە  و سەبارەت بە هەوڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاوێژیان کردووە. هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان، خستنە خوارەوەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمریکا و ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بەریتانیا لە مانگەکانی ڕابردوو وایکردووە واشنگتۆن هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازی دەریایی بدات.