Skip to main content

ئیسرائیل سیستەمێکی نوێی بەرگری موشەکی تاقی کردەوە

ئیسرائیل سیستەمێکی نوێی بەرگری موشەکی تاقی کردەوە
AvaToday caption
posted onJuly 28, 2019
nocomment

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تاقیکاری مووشەکی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل ڕایگەیاند سیستەمێکی بەرگری مووشەکی بە ناوی " پیکان ٣" لە ئالاسکا بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی یەکشەممە شەشی گەلاوێژ بڵاوی کردەوە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە مووشەکی " پیکان ٣" وەک سیستەمێکی بەرگری مووشەکی دژی مووشەکی بالستیک کە لە دەستی ئێران و سوریەدایە تاقیکردووەتەوە. بنیامین نەتانیاهۆ سەرکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو تاقیکارییە موشەکیەی بە سەرکەوتوو و باشتر لە ئاستی چاوەڕوانکراو، وەسفکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جروزئەلیم پۆست، نەتانیاهۆ لە دانیشتنی کابینەی دەوڵەتی وڵاتەکەی گووتویەتی: ئەو سیستەمە بە سەرکەوتوویی موشەکی بالستیک لە بۆشایی ئاسمان و لە بڵیندایی و بە خێراییەکی کە تا ئیستا وێنەی نەبووە دەپێکێت. ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە سێی گەلاوێژ بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نووسیبوی ئێران مووشەکێکی بالستیکی بە ڕواڵەت نێونجیبڕ لە ڕۆژی چوارشەممە تاقیکردووەتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە، سیستەمی تاقیکراوەی ئیسرائیلی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گەورەی ئەمریکایی بوئینگ درووستکراوە و دەتوانێ لە بۆشایی ئاسمان موشەکی دووژمن بپێکێت و بەرز بوونەوەکەی هەر جۆرە کڵاوەیەکی نەناسراو بە سانایی لە نێو دەبات.

یەکەمین تاقیکاری ئەو سیستەمە ساڵی ٢٠١٥ لە زەریای مەدیتەرانە بە سەرکەوتویی ئەنجام درا  و سالی ٢٠١٧ سیستەمەکە لە ئیسرائیل جێگیر کراوە.