Skip to main content

تورکیە لەگەڵ ئەمریکا کەوتووەتە دمەلاسکێ

تورکیە لەگەڵ ئەمریکا کەوتووەتە دمەلاسکێ
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
nocomment

دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ پێنەدانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ بە تورکیە، ئەنکەرە هەڕەشەی کڕینی فڕۆکە لە وڵاتانی دیکە دەکات. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی هەڕەشەی ئەوەى کرد کە ئەگەر ئەمریکا فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ڕادەستی تورکیە نەکات، ئەنکەرە بۆ کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتوو ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکات.

بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەرکۆماری ئەمریکا لە تورکیە لە ئاپۆرای ئەندامانی حیزبەکەی گووتی: ئێوە فرۆکەی  ئێف ٣٥ بە ئێمە نافرۆشن، زۆر باشە ئێمەش هەوڵی پێویست دەدەن و لە وڵاتانی دیکە دەیکڕین. ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی "ئەگەر فڕۆکەی ئێف ٣٥ بە ئێمە نەفرۆشن، ١٠٠ فرۆکەی پێشکەوتووی بوئینگ دەکڕین. ڕێککەوتنەکەی واژوو کراوە. ئیستا یەکێک لە بوئینگەکانمان وەرگرتووە و سەرقاڵی دانەوەى قیستەکانین. ئێمە موشتەرییەکی باشین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی: "ئەگەر دۆخەکە بەو شێوە بچێتە پێش ناچار دەبین پێداچوونەوە بە بڕیارەکانمان بکەین". لەمەڕ کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیە، واشنتۆن چەندین جار هۆشداری بە ئەنکەرە دابوو.

سەرەڕای هۆشداری و هەڕەشەکانی ئەمریکا لەگەڵ کڕینی سیستەمی مووشەکی ڕووسیە لە لایەن تورکیە، ئانکەرە قەڵغانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ کڕی و وەرەیگرت.