Skip to main content

دژایەتیی بەرامبەر پۆتین لە زیادبوونە

دژایەتیی بەرامبەر پۆتین لە زیادبوونە
AvaToday caption
posted onJuly 27, 2019
nocomment

ڕێبەرانی ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا، سەرەڕای دەسبەسەرکردنی ڕخنەگرێکی پایەبەرزى کرملین و هێرشی پۆلیس بۆ سەر خانووی چەندین چالاکی سیاسی، بەردەوام سوورن لەسەر بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ڕۆژی شەمە لە مۆسکۆ کە پلانی بۆ داڕشتوون.

ئەلیکسی ناوالنی، ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن، ڕۆژی چوارشەمە بە تۆمەتی بانگهێشتی خۆپیشاندانی بێ ڕێگەپێدان، ۳۰ ڕۆژ زیندانی بە سەر داسەپێندرا. ئامانج لەم خۆپیشاندانە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕەتکردنی چەندین پاڵێوراوی دژبەری دەوڵەت لە هەڵبژاردنەکانی ئەنومەنی شار لە ٨ سپتامبرە.

بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان، ڕێگەیان لە ۳۰ پاڵێوراوی سەربەخۆ بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان گرتووە و دەڵێن هەندێ لە ٥٥۰۰ واژوویێک کە بۆ نێوبردنی ئەوان لەسەر لاپەڕەکانی دەنگدا پێویست بووە، برەوی نییە. پاڵێوراوە ڕەتکراوەکان دەڵێن ئامانج لەم کارە دڵنیایی لە پاراستنی هەژموونی حیزبی "ڕووسیای سپی" و لایەنگرانی ڤلادیمێر پۆتینە.

کۆتاییەکانی حەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ۲۰ هەزار کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕێگەپێنەدان و ڕەتکردنی پاڵێوراوان، ڕژانە سەر شەقامەکانی مۆسکۆ. ناوالنی لەوێدا ناڕازییانی بانگەێشتی خۆپیشاندانێکی گەورەتر بۆ ڕۆژی شەمەی داهاتوو کرد.

پۆتین