
هەواڵدەری ئەی بی سی نیووز ڕۆژی دووشەمە ۳۱ی پووشپەڕ بڵاوی کردووتەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی و لەپەراویزی چاوێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیری پاکستان، ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی کردووە و گوتوویە: کۆماری ئیسلامی بەتەواوی لێ تێکچووە. من ڕاپۆرتی زۆرم بینیوە و خوێندوومەوە. ئەوان لە ئێستادا وڵاتێکی ئاڵۆز و شێواویان هەیە و نازانن بۆ کوێ دەڕۆن."
سەرکۆماری ئەمریکا گوتیشی: کێشەی ئابووری تەنگی لە ئێران هەڵچنیوە. ئەم وڵاتە لە پەرۆشی و ئاڵۆزیدایە و لە سەرتاسەری ئێران ناڕەزایەتی لەئارادایە. ئەوان ڕووبەڕووی هەڵاوسانی ۷٥٪ین.
لەدرێژەشدا دۆناڵد ترامپ ئاماژە بەوەی کە سەبارەت بە ئێران چاوەڕێ دەمێنمەوە و دەبینین چ ڕوودەدا، گوتی "بانگەشەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەسبەسەرداگرتنی هێزەکانی ڕێکخراوەی سیای ئەمریکا لە ئێران درۆ و پڕوپاگەندەیە."
لە کۆتاییدا ترامپ ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی خەریکە ڕۆژدوای ڕۆژ دانوسان دژوارتر دەکاتەوە گوتیشی: ئێران وڵاتێکی مەزهەبییە و ڕێبەرانێکی مەزهەبی هەیە، بەڵام ئەوان زۆر درۆ دەکەن، بەڵام ئێمە بۆ خراپترین هەلومەرج و لە هەمان کاتیشدا بۆ هەنگاوهەڵێنانی ژیرانە ئامادەین. کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهانە."